خه‌بات:سولین سلێمان:- خانمە گۆرانی بێژی دەنگخۆش دەروون کاروان، خەڵکی شارە جوانەکەی رەواندزە و لە سوێد لە دایک بووە، تەمەنی ٢٨ ساڵە، لەم دیمانەیەدا بۆ خەبات دەڵێت ” تا ئێستا خاوەنی ھیچ گۆرانییەکی تایبەت بە خۆم نیم بەڵام لە داھاتوودا دەبێت، لەو ماوەیەدا سەرقاڵی دروستکردنی کۆمەڵێک کەڤەرم کە دەیانکەم بە گۆرانی.
* ئایا ھیچ ئەلبوومێکت ھەیە، یان بیرت لە دروستکردنی کردۆتەوە؟
ئەلبوومم نیە بەڵام لە داھاتوودا دروستی دەکەم.
* كێ زیاتر پشتگیریت دەکات؟
ھاوسەرەکەم و براکەم زۆر پشتگیریم دەکەن.
* بە دەنگی چ ھونەرمەندێک سەرسامیت؟
بە دەنگی ھونەرمەندی مەزن خاتوو لەیلا فەریقی و میکائیل و فرمێسک سەرسامم.
* لە کۆتاییدا چ پەیامێکت ھەیە؟
پەیامم ئەوەیە، ھەرکەسێک ھەست دەکات توانایەکی ھەیە با نیشانی بدات، چوونکە ھیچ توانایەک بێ ھۆکار نییە، تەنھا ئاگاداری کەسایەتیتان بن و بە ھێز بن با ھەموو کارێکتان پەیامێکی لە دواوە بێت.

بابه‌تی تر

ڕۆشنگەری لە مێژووی سەد ساڵەی پارتی کۆمیونستی چینی

نی ڕووچی  لە ڕۆژانی ٨ بۆ ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ , شەشەهەمین کۆبوونەوەی گشتی ١٩یەمین لێژنە…