خەبات: هاوار مورتکەیی:- راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی ئیتالیا بڵاویان کردۆتەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس لە دوا بڕیاری خۆی سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ یانەکەی یەکلایکردۆتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە: رۆناڵدۆ بەرپرسانی یوڤێنتوسی ئاگادار کردووەتەوە، کە لەگەڵ یوڤی بەردەوام دەبێت و 25ی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە بۆ مەشقکردن و خۆئامادەکردن بۆ وەرزێکی نوێی خول و پاڵەوانێتییەکان.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە: خۆرخێ مێندێس بریکاری جێبەجێکاری کریستیانۆ دەیەوێت گوشار لە یوڤێنتوس بکات، بۆ ئەوەی ماوەی گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ بۆ ماوەی ساڵێک درێژ بکەنەوە.

گرێبەستی ئێستای رۆناڵدۆ تاوەکو هاوینی 2022 لەگەڵ یوڤێنتوس بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ماوەی رابردوودا سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان چارەنووسی ئەستێرەکەی دوورگەی مادێرایان بە یانەی پاریس سان جێرمان گرێدابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئینتەر گرێبەستێكی ئەتلەتیكۆ مەدرید رەتدەكاتەوە

خەبات: هاوار مورتكه‌یی:– یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئۆفەرێكی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی…