یەکێتی ئەوروپا پیرۆزبایی کۆتایهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق دەکات و ئاماژه‌یپێكرد، ئەم هەڵبژاردنە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی بەهێزکردنی دیموکراسی و سەقامگیری لە عێراق.

نوسینگەی جێگری سەرۆک و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە راگەێندراوێکدا تایبەت بە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، رایگه‌یاند، سەرەڕای کەمی رێژەی بەشداری دەنگدەران، بەڵام پرۆسه‌كه‌ بەشێوەیه‌كی ئاشتیانە و ئارام بەرێوەچوو.

راشیگه‌یاند، یەکەمجار بوو لە مێژوودا، یەکێتی ئەوروپا چاودێری خۆی رەوانەی عێراق بکات، هیوادارین لە گەڵ راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی، حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێندرێت و وەڵامدەری داواکاری عێراقیەکان بێت.

ئاماژه‌یپێكرد،  گرنگە هەموو لایەنەکان دان بە ئەنجامەکاندا بنێن و قبوڵی بکەن.

جه‌ختیكرده‌وه‌، یەکێتی ئەوروپا وەک هاوبەشێکی بەهێزی سەقامگیری و سەروەری عێراق دەمێنێتەوە، لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی داهاتوو کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی و بەجێگەیاندنی ئەو بەڵێنانەی بە عێراقیەکان دراون.

K24

بابه‌تی تر

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌: داستانی پردێ خه‌ونی گڵاوی دوژمنانی كوردستانی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌

فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ یادی چوار…