خەبات: رۆشنا عەلی:- رۆژی 23-8-2021 ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ی ئامادەیی راگەیەنرا، لەسەرجەم بەشەكانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كەلەلایەن ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەو د. سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردەو عەبدسەلام دۆڵەمەڕی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی پەروەردەو خوێندن ، یەكەم و دووەم و سێیەمەكان راگەیەنران و چۆنێتی بەڕێوە چوونی تاقیكردنەوەكان باسی لیوەكرا ، بەپێی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیش ڕێژەی دەرچوون لەبەشی زانستی 32.88 % و رێژەی دەرچوون لە وێژەیی 19.09% و رێژەی دەرچوون لەبەشی پیشەیی 18.00% هەروەها رێژەی دەرچوون لە خوێندنی ئیسلامی 43.00% بووە ، 18 قوتابی نمرەی 100 یان هێناو بوونە یەكەم لە تاقیكردنەوەكان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان و 44 قوتابی بوونە دووەمی هەرێمی كوردستان و تەنها یەك قوتابیش سێیەمی هەرێمی كوردستان بووە لەبەشی وێژەیی یەك قوتابی یەكە م و دوو قوتابی دووەم و دوو قوتابی سێیەم هەبوون و لەبەشی پیشەیی پێنچ یەكەم و چوار دووەم و پێنچ سێیەم هەبوون لەبەشی خوێندنی ئیسلامی یەك یەكەم و یەك دووەم و یەك سێیەم هەبوون، لاپەرەی پەروەردەو خوێندن لەمبارەیەوە راپۆرتێكی ئامادە كردووە.

قوتابییە یەكەمەكان
* سەرەتا قوتابی ژیلە محەمەد خەلیل بەكۆنمرەی 100 لە ئامادەیی شەهید فاخیر مێرگەسۆری نمونەیی دەربارەی ئەوەی كە ئایا قوتابخانەكەی و مامۆستاكانی تاچەند رۆڵیان لەبەدەستهێنانی ئەم نمرەیە هەبووە وتی: من هەردەم رام وابووە كە قوتابخانەو مامۆستاكان رۆڵێكی هەتا بڵێی هەستیاریان هەیە لە پێگەیاندنی قوتابی من خۆم نەك هەر لەم قۆناغە تەنانەت لە قۆناغەكانی پێشوو تریش هەستم دەكرد كاتێك كە مامۆستاكەم بە دڵسۆزانە وانەكان روون دەكاتەوە خۆی پەرۆشی بابەتەكەی بوو منیش زیاتر گرنگیم پێدەدا وحەزم لێدەكرد خوێندنی ئەو وانانە هەرگیز وەك ئەركێكی قورس نەبوون بۆ من.

*لەبارەی قۆناغەكانی پێشووتری وتی: بێگومان من هەمیشە هەوڵی خۆم دەدا لە قۆناغەكانی پێشووتر نەك تەنها بۆ بەدەستهێنانی نمرە ، بەڵكو خوێندنم بە شتێیەكی زۆر خوش دانابوو هەر كاتێك سەعیم كردبێت بۆ خوشەویستی و فێر بوونی وانەكانم بووە بۆیە هەمیشە نمرەم بەرز بووە سەرووی 90 بووە ، بەڵام یەكەمیش نەدەبووم ، چونكە ئەوەی جیاواز بوو لە پۆلی 12 كردم كەلە قۆناغی 10 و 11 نەمكردبوو ، چونكە ئامانجێكی گەورەم لە دڵدا هەبوو.

*دەربارەی ئەوەی ئایا سەرەكیترین خاڵ لە پۆلی 12 چییە ؟ ژیلە وتی : متمانە بە خۆبوونە گەورەترین هەڵە كە من دەیبینم قوتابی دەیكەن ئەوەیە كە خۆیان دەڵێن من لەو بابەتە لاوازم ئیدی تەواو لێی سەركەوتوو نابن ، خۆم لەچەند بابەتێك هەستم دەكرد لەسەرەتا نمرەم نەدەهێنا بۆنموونە بیركاری، بەڵام قەت نەمهێشت بەخۆم بڵێم من لەو بابەتە لاواز دەبم نمرەی تەواوم پێ‌ نایەت، نا بەڵكو هەردەم بە خەڵكم دەوت من زۆر باشم لە بیركاری تا لە ناخەوە باوەرم بەوە هێنا كەلەو بابەتە باشم زۆرترین پرسیارم شیكار دەكرد تا نمرەی تەواوم هێنا.

* نڤار سالار عەبدول یەكەمی هەرێم بە كۆنمرەی 100 لە قوتابخانەی شەهید جەباری نمونەیی لەبارەی تۆری كۆمەڵایەتی وتی : من سودم لێ بینی لە ڕووی پەیوەندی كردن بە هاوڕێ و ماموستاكانم بۆ ئاڵوگۆری زانیاریەكانمان.

*نڤار دەربارەی نمرەی ساڵانی پێشووش وتی : قۆناغەكانی پێشتری خوێندنمدا توانیبووم ئاستی یەكەمی بەدەست بێنم بەڵام ڵەگەڵ ئەوەشدا خۆێندنگاكەمان یارمەتیدەر و پاڵپشتێكی زۆر باش بوون و نەیانهێشتووە ئاستی زانستیمان دابەزێ.

*برەو بریار عیزەدین یەكەمی هەرێم بە نمرەی 100 لە ئامادەیی شەهید جەباری نمونەیی بۆ خەبات لەبارەی تۆری كۆمەڵایەتی وتی تۆڕی كۆمەڵایەتیم زۆر بەكارنەدەهێنا مەگەر هەنێ جار لە كاتی پشودا بۆ ئیسراحەتكردن بە مێشكم بەكارم دەهێنا سوودم لێ‌ وەردەگرت بۆ پرسیاركردن دەربارەی وانەكان:
*دەربارەی ئەوەی كە ئایا ئەوەی 100 نمرە ئەهێنیِ مەرجە زیرەك بێت یان ئەمە هەوڵە برەو بریار وتی : سەركەوتن لە پۆلی ١٢ ئەوەندەی پەیوەندی بە هەوڵ و كۆششەوە هەیە ئەوەندە پەیوەندی بە زیرەكیەوە نییە باشترین شێوازی خوێندن ئەو شێوازەیە كە قوتابی خۆی بۆ خۆی دائەنێت پێویستە قوتابی پرسیار لە خۆی بكات و بزانێت چ رێگایەك بۆی گونجاوە ، چونكە دوا جار هەر یەكێكمان جیاوازین و تواناكانمان جیاوازە.

دەربارەی مامۆستای تایبەت و مەلزەمە ئەنم قوتابییە وتی: من مامۆستای تایبەتم نەبووە بەڵام بۆ هەندێك وانە سوودم لە مەلزەمە بینیوە.
لانە عەباس عەبدوڵا دووەم لەسەر ئاستی هەرێم بە كۆنمرەی 99.71 لە ئامادەیی شەهید ئارام بۆ خەبات دەربارەی بەكارهێنانی مۆبایل و تۆری كۆمەڵایەتی وتی: مۆبایلم بەكارهێناوە تەنها بۆ مەبەستی خۆیندن وپرسیاركردن لە مامۆستا كانم ومامۆستا یانی تریش كە هاوكارم بووم لە گروپەكان مامۆستای تایبەتم نەبووە و بەرای من بەدەست هینانی نمرە بەمامۆستای تایبەت نییە بە دەست قوتابی خۆیەتی.

سەحەر محەمەد خدردووەمی هەرێم بە كۆنمرەی 99.71 لە ئامادەیی سەنگەسەر لە پەروەردەی پشدەر دەربارەی قوتابخانەكەی ئەو كە حكومییە وتی: ناتوانین قوتابخانەی حوكمی و ناحكومی بكەین بە پێوەر بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز مرۆڤ لە هەر جێگایەك بێت ئەتوانێت ئەگەر ئامانجی بەدەستهێنانی خەونەكەی بێت لە هەر بارودۆخێك بێت سەخت بێت و دژوار بێت دەتوانێت بەدەستی بهێنێت لەوانەشە كاریگەری هەبێت بەڵام ، كاریگەریەكی ئەوتۆی نییە ئەو قوتابخانەیەی كە من لێم دەخوێند هیچ جیاوازی نەبوو لەگەڵ قوتابخانە ناحكومییەكان مامۆستاكانی هەروەك یەك وان مامۆستای زۆر بەئەزموون لێهاتوو شێوازی وان وتنەوەیان زۆر زۆر باشە بە ئاسانی دەتوانی لێیان تێبگەی وە ئەم قوتابخانەیەی من لێم دەخوێند ئامادەیی سەنگەسەر بوو ساڵانە نمرەی بەرزی لێدێت.

دەربارەی ئەوەی تاچەند تۆری كۆمەڵایەتی بەكارهێناوە سەحەر وتی: نەك هەر تۆری كۆمەڵایەتی تەنانەت مۆبایلیشم نەبوو، قوتابی ساهیرە رەئوف یەكەمی هەرێم لە قوتابخانەی رۆژهەڵات پەروەردەی پشدەرلەبارەی سەختی پۆلی 12 بۆ خەبات وتی: ڕاستی پۆلی 12 زۆر ماندووی كردم ، ئەوەی لەهەمووی زەحمەت تر بوو بۆم ئەوە بوو كە لەسەرەتادا نەمئەزانی چۆن بتوانم هەموو وانەكان كۆنتڕۆڵ بكەم ، واتە پلان و بەرنامەیەكی تۆكمەم نەبوو ، وەهەستم كرد گەر بەم شێوەیە بەردەوام بم ئەوا ناتوانم ئامانجەكەم بەدەست بهێنم ، بۆیە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر هەوڵم دەدا وە كاتی تاقیكردنەوەی وزاری تا ڕادەیەك قورس بوو بۆم بە خولی یەكەم هەموو تاقیكردنەوەكان ئەنجام بدەم ، بەڵام توانیم بەردەوام بم سپاس بۆخوا ئەتوانم بڵێم خوێندنگاو مامۆستاكانم ڕۆڵێكی كاریگەریان بینی لەچیرۆكی سەركەوتنم.

* دەربارەی ئەوەی ئایا هاندەری سەرەكی چی بووساهیرە وتی : هاندەری سەرەكیم ئەوەبوو كە من ئەو مەبەستەم دۆزیبوەوە كە لەپێناویدا بەدیهاتووم ، من تواناو بەهرەكانی خۆمم دۆزیەوە وە بیرم كردەوە كە ئەبێت هەبوو بم ، نەبوو نەبم ، بەو بەرهەمەی لەژیاندا پێشكەشی ئەكەم.

لیلیان عەلی ئەحمەد یەكەمی هەرێم بە نمرەی 700 لە قوتابخانەی ساڤای ناحكومی پەروەردەی ناوەند دەربارەی ئەوەی كە تاچەند قوتابخانەكەت هۆكار بوو بۆ نمرەكەت بۆ خەبات وتی: هەوڵ وماندوبوونی قوتابی پَیش هەموو شتێك ئینجا ئە‌ركی مامۆستا وقوتابخانە ئەهلییەكان سوود مەند و زیانمەندی هەیە سوودمەندی لەكەمی ژمارەی قوتابیان لە پۆلێكدا ئەمەش رێگای فراوانتر بۆ قوتابی دەكاتەوە بۆ بەشداریكردن لە پۆل و وشیكاركردنی پرسیارەكان و گرنگی پێدانی زیاتر بۆ قوتابی كە دەبێتە هۆی سەركەوتنی زیاتر ، دیارترین زیانەكانی بەرزی نرخی خوێندنە وا دەكات گەلێك قوتابی نەتوانن بچن بۆ ئەم جۆرە قوتابخانانە ، بە رای من 45% لەسەر ماموستا بەریزەكان و قوتابخانە دەمینێتەوە ئەوەی كە ئەركی قوتابییە.

رەڤەند ئیكرام محەمەد قوتابیەكی دووەمی هەرێم بە كۆنمرەی 99.71% لە گوندی شرێ‌ ئامادەی نزاری تێكەڵاو پەروەردەی مێرگەسور دەربارەی رۆڵی قوتابخانەكەی بۆ خەبات وتی: قوتابخانەكەم رۆڵێكی زۆر گرنگی هەبوو لە بەدەست هێنانی ئەم نمرەیە مامۆستاكان زۆر هاریكار بوون لە گەڵم.

*دەربارەی نمرەكانی ساڵانی رابردووش وتی : بەلێ نمرەكانم بەرزبوو بەڵام بەو رادەیەش نەبوو ساڵ بەساڵ لە زیاد بوون دابوون تاكو پۆلی ١٢ كە بەرزترین نمرەم بوو لە ژیانداو ئەنتەرنێم نەبووە تا ئێستا.

یەكەمی وێژەیی
*قوتابی ئەوین ریاز خورشید یەكەمی بەشی وێژەی بە كۆنمرەی 100 لە ئامادەیی دارەتووی نمونەیی پەروەردەی دەشتی هەولێر دەربارەی رۆڵی قوتابخانەكەی وتی : بێگومان قوتابخانە رۆڵی هەیە لە بەرزی نمرەمەكەم بەبێ قوتابخانەكەم نەمدەتوانی ئەونمرە بەدەست بێنم خوێندن بۆ ئەمساڵ بەرای من نمرەیەواتە پۆلی 12 ، بەڵام لەپال نمرە دەبێ حەزت هەبێت ، چونكە بەبی حەز ناتوانی نمرەی بەرز بێنی.

*لە ئەوینم پرسی گەورەترین كێشەی قوتابی پۆلی 12 چییە؟ ئەو وتی : گەورەترین كیشە ستریس و قەلەقی وادەكات نەتوانن سود لە زانیارییەكان وەربگرن.

*دەربارەی كاتی وانە خوێندنیش وتی : كاتەكانم زیاتر بۆ خویندن تەرخانكردووە بەڵام لە١٠ كاتژێر كەمتر سەعیم نەكردووە رۆژانە
ئارا سیروان ئیسماعیل یەكەمی هەرێم بە كۆنمرەی 100 لە قوتابخانەی هەولێری سیستەمی ئینگلیزی پەروەردەی ناوەندی هەولێر دەربارەی نمرەی ساڵانی رابردووی بەبەراورد بە ئەمساڵ بۆ خەبات وتی: لە قۆناغی سەرەتاییەوە هەتاكو پۆلی 12 نمرەكانم بەرز بوون بە پشتوانی خودای گەورە و دایك و باوك و مامۆستاكانم. زۆر سوپاسی بەڕێوبەری قوتابخانەكەم، ست میدیا كە بەڕاستی زۆر پاڵپشتم بوو كە بە بەردەوامی هانی دەدام وە زۆر سوپاسی یاریدەدەرەكان و یەكەیەكە مامۆستا بەڕێزەكان دەكەم.

بۆخۆم پشتم بە كتێب و مامۆستاكانی قوتابخانەكەم بەستبوو كە بە هەموو شێوەیەك یارمەتیدەرم بوون،هەرچەندە پرسیاری مەلزەمەكان هاوكار بوون بۆ ئەوەی بیرم بۆ پرسیاری جۆرا و جۆر بڕوا و بابەتەكان بە قوڵی تێبگەم ، بەڵام لە هەمان كاتدا پابەندنی كتێب بووم و خوێندنی ڕۆژانەم لەسەریان دەكرد ، چونكە بۆ نموونە ئەمساڵ پرسیاری زۆر هاتن كە لە مەلزەمەكاندا نەبوون و لە كتێب دا هەبوون ئەویش گیر و گرفتی بۆ قوتابیان دروستكرد.

بابه‌تی تر

وەک چۆن پێویستە لە هەڵەی کەسێک فێربین ئاواش گرنگە سەرکەوتنەکانی کەسێک بەرز بنرخێنین

فەرحان جەوهەر ناونیشانی سەرەوەی ئەم وتارە، پەرەگڕافی کۆتایی وتارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک…