خەبات: هاوار مورتکەیی:- بەرپرسانی یۆڤانتۆس نرخی دەستبەرداربوون لە یەكێك لە ئەستێرەكانی تیمەكەیان داناوە لە ماوەی مێركاتۆی زستانی داهاتوو.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی ئیتاڵی كالچیۆ مێركاتۆ، یانەی یۆڤانتۆس نایەوێت ئەندریا رابیۆی فەرەنسی و یاریزانی یانەكەیان لەگەڵیان بەردەوام بێت تاكو كۆتایی گرێبەستەكەی، كە لە هاوینی 2023 كۆتایی دێت.

بەرپرسانی یۆڤانتۆس ئاگادارن كە ڕابیۆ توانای زۆری نییە بۆ ئەوەی پێشكەشی یانەكەی بكات، هەربۆیە نایەنەوێت تاكو كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی ئەو یاریزانە لە یانەكەیان بهێڵنەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە یۆڤانتۆس ئارەزوی ئەوە دەكات لە مێركاتۆی زستانەدا ئەو یاریزانە لە یانەكەی بەڕێبكات، چونكە ساڵانە 7 ملیۆن یۆرۆ وەك موچە بەو یاریزانە دەدات، جگە لە خەڵاتە داراییەكان.

یۆڤانتۆس لە ئێستادا بەهای ئەو یاریزانەی دیاریكردوەو ئامادەیە لە برانبەر 10 بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت، كە نیوكاسڵ یونایتد یەكێكە لەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات.

كالچیۆ مێركاتۆ ئەوەشی ئاشكراكردوە: “كە هەندێك ڕاپۆرت بانگەشەی ئەوە دەكەن كە نوێنەرانی ڕابیۆ هەوڵ دەدەن كارلۆ ئەنچیلۆتی (ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید) ڕازی بكەن كە ئەو یاریزانە بباتە ریاڵ مەدرید، سەرەڕای ئەوەی كە بەرپرسانی مێرینگی خواستی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان نییە”.

بابه‌تی تر

ڕۆشنگەری لە مێژووی سەد ساڵەی پارتی کۆمیونستی چینی

نی ڕووچی  لە ڕۆژانی ٨ بۆ ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ , شەشەهەمین کۆبوونەوەی گشتی ١٩یەمین لێژنە…