خەبات: سولین سلێمان:- دڵشاد ئەحمەد یاریزانی یانەی ئەسپسواری نێودەوڵەتی ھەولێر وەک یەکەم کورد بەژدار بوو لە پاڵەوانێتی ئەسپسواری قاھیرەی پایتەختی وڵاتی میسر، بە سەرپەرشتی کاپتن حسێن روستەم، لەو پاڵەوانێتیە 300 یاریزان تێدا بەژداربوون وبازدانی سەر بەربەست بەرێوەچوو بە بەرزایی (90cm,80cm,70cm).

ئەو پاڵەوانێتیە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو رۆژی یەکەم بە بەژداری 70یاریزان لەنێویاندا دڵشاد توانی پلە دووەم بەدەست بھێنێت و رۆژی دووەمیش بە بەژداری 30یاریزان توانی سێیەم بێت، یاریزان دڵشاد ئەحمەد گووتیشی پاڵەوانێتیەکە لە بەرواری 4/11/2021 تا 6/11/2021 بەردەوام بوو.

یاریزانی ئەسپسوار دلشاد ئەحمەد ماوەیەک پێش ئێستا لە چەندین پاڵەوانێتی پلەی یەکەمی لە پێشبرکێی یانەی ئەسپسواری نێودەوڵەتی هەولێر بەدەست ھێناوە.

بابه‌تی تر

ڕۆشنگەری لە مێژووی سەد ساڵەی پارتی کۆمیونستی چینی

نی ڕووچی  لە ڕۆژانی ٨ بۆ ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ , شەشەهەمین کۆبوونەوەی گشتی ١٩یەمین لێژنە…