جۆی هوود، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك، ئاشکرای کردووە وڵاته‌كه‌ی له‌ڕووی سه‌ربازی و داراییه‌وه‌ له‌ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌ و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ عێراق بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا گرنگه‌.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە راشی گه‌یاندووە هێشتا چوار مانگ ماوه‌ ئه‌‌مریكا له‌ عێراق بكشێته‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی داعش له‌ناو ببه‌ن، بۆیە تا ئه‌وكاتە ده‌مێننه‌وه‌.

جۆی هوود ئاماژەی بەوەش کردووە واشنۆتن له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ده‌كات، كه‌ بڕیاره‌ له‌ (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌ بچێت، بۆ ئه‌مه‌ پاڵپشتتی دارایی حكوومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.

روونیشی كرده‌وه‌، له‌ عێراق ده‌مێنینه‌وه‌، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ هاوكاریی سه‌ربازی و دارایی بۆ به‌غدا، چونكه‌ عێراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا گرنگه‌.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژه‌ی بەوەش داوە له‌ بواره‌كانی وزه‌ و كولتووری جیهانی، ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه‌، بۆیه‌ عێراق بۆ ئه‌مریكا گرنگه‌.

له‌ گرنگترین خاڵه‌كانیش كه‌ جۆی هوود جه‌ختی له‌سه‌ر كردووەتەوە، ئەوەیە کە ئەمریکا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، له‌ڕووی داراییه‌وه‌ پاڵپشت ده‌بێت، لە بواره‌كانی سەربازی، دیپلۆماسی و داراییەوە له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ھیندستان هەڵبژاردنی عێراق تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی ئەیلوولی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە پراشانت پ…