رێبوار هه‌ورامی _ خه‌بات
ده‌نگێك پڕاوپڕ له هه‌ناسه‌كانی زیره‌ك و پڕ له سۆزی پاكی ئاوازی كوردی ، هونه‌رمه‌ندی ره‌وانشاد مامۆستا ( قادر زیره‌ك ) ، ناوی ته‌واوی ( قادر ئه‌حمه‌د مسته‌فا ) یه له‌ساڵی 1954 له گوندی بێركۆتی شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه، له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایه‌وه ئه‌م به‌هره‌یه‌ی تیدا به‌دی كراوه‌و ده‌نگی مامۆستای گه‌وره “حه‌سه‌ن زیره‌ك”كاریگه‌ری ته‌واوی كردوه‌ته سه‌ر توانا هونه‌ریه‌كه‌ی ، نازناوی زیره‌كیش هه‌ر بۆ ئه‌و كاریگه‌رییه هونه‌رییه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، مامۆستا ( قادر زیره‌ك ) یه‌كه‌م گۆرانی له‌ساڵی 1977دا له ئێزگه‌ی كوردی له‌به‌غدا تۆمار كردووه به‌ناوی ( دوورم له یاران ) ، ئه‌م گۆرانییه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هونه‌رمه‌ند بوو له‌و كات و ساته‌دا و بووه مێژوویه‌ك بۆ ئه‌رشیفی هونه‌ری كوردی، له ئاواز و تێكستی مامۆستا ( ڕزگار خۆشناو) ه .. دواتر له‌ساڵی 1980دا توانی چه‌ند به‌رهه‌مێکی دیكه تۆمار بكات له‌وانه ( دوگمه‌ی سینه، ئه‌مان ساقی، له‌بنه‌وار، بازی كوێستان ) ، له رێكه‌وتی 17 _ 7 _ 1981 له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێكی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شتێك له بێخاڵ و گه‌لی عه‌لی به‌گ به‌ره‌و هه‌ولێر له‌ڕێگای “خه‌لیفان-هه‌ریر” ئۆتۆمبیله‌كه‌یان وه‌رده‌گه‌ڕێ و قادر زیره‌ك و هاوڕێیه‌كی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ، به‌ڵام ده‌نگ و ئاوازه‌كانی هه‌میشه سامانێكی نه‌مرو زیندووی خه‌رمانی كوردی كوردین .