وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرای کرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا گەشتی ئاسمان بۆ ئەو کۆچبەرانە رێکدەخەن کە لە سنوورەکانی بێلارووس و پۆڵەندا دەیانەوێت بگەڕێنەوە عێراق.

کەریم نووری، بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لە 48 کاتژمێردا گەشتی تایبەتی ئاسمانی بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزومەندانەی ئەو کۆچبەرانە دەکرێت، کە لە سنوورەکانی بێلارووس و پۆڵندا گیریانخواردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد “گەشتەکان لە مینسکەوە بەرەو بەغدا دەبێت و بەڵگەی پێویست بۆ ئەو هاووڵاتییانە ئامادەکراوە، کە خواستیان لەسەر گەڕانەوەیە و هیچ کەسێکیش بە زۆر ناچار بە گەڕانەوە ناکرێت”.

بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راشیگەیاند “حکومەتی عێراق وەک نیازپاکییەک بەرامبەر بە ئەوروپا تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی بەرەو بێلارووس راگرتووە، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو کۆچکردنە نا یاساییە هەیە”.

بابه‌تی تر

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دامه‌زارندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا راده‌سپێرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە (1ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسەمبەری 2021)، ب…