ئەمڕۆ یەكشەممە، ئه‌و ژماره‌ كەمەی لە خێزانه‌ كوردانەی له‌ گوندی لهێبان مابوونه‌وه‌، به‌ ته‌واوی گونده‌كه‌یان چۆڵ كرد، ئەمەش بەهۆی بەردەوامیی په‌لامارەكانی داعش لەوەتەی هاوینی ڕابردووەوە.

كاكه‌شین موختاری گوندی لهێبان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ كەناڵی “كوردستان24″ی راگه‌یاند كە به‌ ته‌واوی گونده‌كه‌یان چۆڵ كراوە، ته‌نیا 10 ماڵ مابوونه‌وه‌ و ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ بڕیاریان دا كۆچڕه‌و بكه‌ن.

لهێبان كە له‌ سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانه‌ و له‌ رووی ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای دوبزه‌، به‌ هۆی بوونی بۆشایی ئه‌منی و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ سنووری ناوچه‌كه‌، سه‌قامگیری و ئاسایشی كه‌وتبووه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و له‌ هاوینی رابردوودا 65 ماڵی كوردی تێدابوو، ئه‌و ماڵانه به‌ سێ قۆناغ گونده‌كه‌یان چۆڵ كرد.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه‌، تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌ و رێگه‌ش به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ بكات.

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…