فازڵ حاجی گوتەبێژی  به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ھاتووچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە دوای هەوڵ و گەڕانێکی زۆری کەرتی عینکاوەی هاتووچۆی هەولێر، شەوی رابردوو لە گەڕەکی 108عینکاوە فۆرد مۆستانگی رەش کە ناسراوە بە شەبەح دەستی بەسەر دا گیرا.
راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلەكە بە دەست گەنجێکەوە بوو، کە بووبووە مایەی بێزارکردنی خەڵک بە دەنگە بەرزەکەی و کارە نایاساییەکانی و لەکاتی لێکۆڵینەوە دەرکەوت كە 7 جۆر سەرپێچی بەیەکەوە کردووە.

گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر ده‌شڵێت سەرپێچییەكانی شوفێرەكە بێ مۆڵەتی بووە و دەستكاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی كردووە و شاردویەتییەوە، ھەروەھا بەردەوام لە كامێراكانی چاودێری داوە، و كۆمەڵێك سەرپێچی دیكەشی كردووە.

1

بابه‌تی تر

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دامه‌زارندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا راده‌سپێرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە (1ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسەمبەری 2021)، ب…