گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە بە ئامانجی گەڕانەوە لە بێلاڕووس ناوی خۆیان تۆمارکردووە، گەیشتووەتە 305 کەس.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، ئەحمەد سەحاف،گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ھاتووە “تا ئێستا، ناوی 240 کۆچبەرمان تۆمارکردووە کە دەیانەوێت بە ئارەزوویی خۆیان لە بێلاڕووس بگەڕێنەوە و 65 کۆچبەری دیکەیش بە ئامانجی گەڕانەوە، داوای پاسپۆرتیان کردووە”.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ھاتووە “لەئێستادا، تیمی دیپلۆماتیی عێراقی لە بێلاڕووس لە ھەمانگییدان بۆ ئەوەی گەشتێکی نائاسایی ئەنجام بدرێت بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆلەندا گیریان خواردووە”.

دوێنێ سێشەممە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاندبوو، ناوی 170 کۆچبەریان لە بێلاڕووس تۆمارکردووە کە دەیانەوێت بە ئارەزوویی خۆیان، بگەڕێنەوە.

پێشتریش ئەحمەد سەحاف رایگەیاندبوو کە لە ھەشت کەمپدا لە سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا، 571 کۆچبەری عێراق تۆمار کراون و ئاشکراشی کردبوو لە 18ی ئەم مانگە گەشتی ئاسمانیی بە ئامانجی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو کۆچبەرانە رێکدەخەن کە لە سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆلەندا گیریان خواردووە.

ماوەی چەند مانگێکە لێشاوی کۆچبەرانی عێراقی لە رێگای بێلاڕووسەوە بۆ وڵاتانی ئەورووپا بەردەوامە و لە ماوەکانی رابردوودا، گەورەترین لێشاوی ئەو کۆچبەرانە لە شاری گرۆدنۆ کە ھاوسنوورە لەگەڵ پۆڵەندا رووی دا.

لەئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی عێراقی لەسەر سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا گیریان خواردووە.

بابه‌تی تر

بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی بۆ دادگاكانی …