حکوومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا بە ڕێکخستنەوەى پەیکەرى وەزارەتەکان و کەمکردنەوەى خەرجییەکان و پێداچوونەوە بە گرێبەستە خزمەتگوزارییەکان.
دواى کۆبوونەوەى دووەمى لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان د. جووتیار عادل، گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: “ئەمرۆ 13ی1ی2021، لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ نەخشە ڕێگاى داڕشتنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021 و هەروەها بابەتى ڕێکخستنەوەى گرێبەستەکانى خزمەتگوزارى کۆبوونەوە و دواتر لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا دواى ڕاپۆرتى وەزارەتى تەندروستى بڕیاردرا رۆژى 16ی1ی2021، خوێندنى قۆناغى دوانزەی ئامادەیی دەست پێبکات و لە 1ی3ی2021یش خوێندن بەتەواوى دەست پێ بکات”.
هەروەها گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان گوتیشی: “ئامادەکارییەکان کراوە بۆ دابینکردنی مووچە و بەم نزیکانەش کات و رێژەی پارەدارکردنی مووچە رادەگەیەنین”.