گوته‌بێژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، محه‌مه‌د حه‌لبوسی،  گرێبه‌ستی 50 راوێژكاری په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

محه‌مه‌د سه‌لمان، گوته‌بێژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی مه‌دای راگه‌یاندووه‌: پلانێك بۆ دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لیه‌تی ده‌زگای ته‌شریحی رێك خراوه‌ كه‌ خۆی له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی 50 راوێژكار ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ پێشتر له‌ نووسینگه‌ی سه‌لیم جبووری ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێشووی عێراق كاریان كردووه‌ .

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: قوناغی یه‌كه‌می پلانه‌كه‌ ئه‌وه‌  بوو كه‌ 150 مووچه‌خۆری بندیوار له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێشوو ئاشكرا كران و ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌كانی پێشووی خۆیان كرانه‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سی…