شێرکۆ حەبیب
فرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی خاوەن پێگەو و سەنگی گرنگە و یەکێکە لە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی و پێگەیەکی گرنگی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، لە بارودۆخی ئەمرۆی ناوچەکە بەگشتی و عێراق بەتایبەتی فرەنسا دەیەوێت بە هێز بگەرێتەوە ئەو ناوچەیە، بەلام گەرانەوە بە هێز بۆ شوێنێکی ئارام و سەقامگیر کە ئەویش کوردستانە و بەتایبەتی هەولێری پایتەخت.

بیگۆمان پەیوەندی بەتینی نێوان کوردستان و فرەنسا دەگەرێتەوە بۆ ساتەوەختی کۆچرەوەکەی سالی 1991 بەهانا هاتنی فرەنسا لەگەڵ بریتانیا بۆ میللەتی کورد و دامەزراندنی هێلی دژە فرین دژی فرۆکەکانی ئەو کاتی رژێمی عێراقی، هەڵبەتە ئەم پەیوەندییە لە کاتی حوکمرانی فرانسوا میتران و هاوسەرەکەی خاتوو دانیال بەرەوپێشوونێکی گرنگی بەخۆیەوە بینی.

لە لایەکی دیکە دەبێ ئاماژە بەوە بکەین کەوا پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی و رۆژئاوا تێروانین و دیدێکی جیاوازی بەخۆوە بینی کە زیاتر لێک تێگەیشتن و شارەزای لێکەوتەوە، ئەمەش بە پلەی یەکەم دەگەرێتەوە بۆ هەوڵە دیبلۆماتەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی کە دەتوانین بڵێن وەرچەرخانێکی نوێی دیبلۆماتی کوردستانی دامەزراند کە سەرۆک بارزانی لەو ماوەیەدا توانی پەیوەندییەکان بەتین بکات و نەخشە رێگایەکی توکمە و بایەخدار بۆ دیبلۆماتی کوردستان دابرێژێ ئەمەش لە ئەنجامی میانەی سەردانی بەرێزیان بۆ وڵاتانی رۆژئاوا یا سەردانی گەورە بەرپرسانی رۆژئاوا بۆ کوردستان سەرچاوە وەردەگرێت.

سەردانی سەرۆکی ئمانویل ماکرون درێژە پێدانی هەمان سیاسەتی سەرۆکی پێشووتری فرەنسایە فرانسوا هوڵاند کە لە کاتی شەری دژ بە تیرۆریستانی داعش سەردانی کوردستانی کرد و دیداری لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی کرد و بەشێوازێکی فراوان و جیاواز هاوکاری کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد، دەبێ ئەوەش بخەینە روو ساتێک دەسەڵاتدارانی بەغدا لەسەردەمی عەبادی ئابلوقەی لەسەر کوردستان دانا فرەنسا یەکەم وڵات بوو ئەو ئابڵۆقەی هەڵگرت و داوای چارەسەر کردنی گرفتەکانی نیوان بەغدا و هەولێری کرد بە رێگای دیالۆک و لێکتێگەیشتن.

لە میانەی کۆنگرەی لوتکەی بەغدا کە بەئامادە بوونی سەرۆک ماکرون و چەندین سەرکردەی دیکەی وڵاتان سازکرا، سەرۆکی فرەنسا دیدو تێروانی جیاوازی لەگەڵ سەرکردەکانی تر هەبوو سەبارەت بە کوردستان، جگە لە سەرۆکی میسر کە لە بانگەوازیەکی بۆ تیکرای گەلانی عێراق بوو بەبێ ئەوەی روو لە پێکهاتەی عەرەب بکات بەڵکو داوای لە گشت عێراقییەکان کرد بۆ ئاوەدان کردنەوەی وڵاتەکەیان و کەسانێک هەڵبژێرن لە هەڵبژاردنی ئایندە.

هەڵبەتە سەردانی سەرۆک ماکرۆن بۆ هەولێری پایتەخت بەسەردانیکی میژووی هەژمار دەکریت، نامەیەکە بۆ گەلی کوردستان کە دووپاتی پشتیوانی و هاوکاری گەلی کوردستانە، بۆیە گرنگە گەلی کوردستان بتوانیت سوود لەو سەردانر وەربگرێت بۆ بەرژەوەندیەکانی هەردوو لا، نەخاسمە لەم کات و ساتە کە گۆرانکاریەکی بەرچاو لە ئارا دایە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست کە دەبێ سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بەژیرانە مامەلەی لەگەڵ بکات، بێگومان ئەم سەردانەش پاڵپشتیەکی گرنگە بۆ دۆزی رەوای کورد، تەنانەت وانەیەک وەبیرهێنانێکە بۆ ئەوانەی لەو باوەردان ئەگەر ئەمریکا پاشەکشەی کرد لە عێراق کە ئەوەش لە ئیستا لە ئاراد نییە هەڵبەتە هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ئەگەر ئەوەش روو بدات ئەوە وڵاتێکی تری زڵ هێز جیهان پاڵثستی لە کوردستان دەکات، هەروەها نامەیەکە بۆ سەرجەم عێراقییەکان کە فرەنسا لەگەڵ عێراقێکی بەهێزی دیموکراسی فرەیی فیدرالییە و دەبێ گرفت و کێشەی کورد لە چوارچیوەی دەستور چارەسەر بکرێت و نابێت کورد و رۆڵی کوردستان فەرامۆش بکرێت.

ئەوەی گرنگە لەگەڵ پاڵپشتیە دەرکی و جیهانیە گرنگە ناوخۆی کوردستان تەبا و یەک رێز بێت بۆ ئەوەی هێزەکانی دەرەکی زیاتر هاوکار بن و دوژمنان نەتوانن بۆشایی یا دەرزێک لە نێو ماڵی کوردستانیان دروست بێت.

لە کۆتای دەبێ دوو بارە ئاماژە بەوە بکەین کە ئەندازیاری ئەو پەیوەندییە نێودەوڵەتیانە جەنابی سەرۆک بارزانییە کە بە کاریزمای و شارەزای و لێهاتووی سەرۆک مسعود بارازنی یە ئەمرۆ لە ئارادیە.

بابه‌تی تر

ئەو ھۆکارانەی وات لێدەکەن رۆژانە ترێ بخۆیت

خەبات: سولین سلێمان:- ھەموومان دەزانین کە میوەی ترێ جگە لەوەی میوەیەکی خۆشە چەندەھا سوودی …