خەبات: سولین سلێمان:- نەخۆشیەکانی دڵ لەو ماوەیەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیاد بوون کردووە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ نارێکی سیستەمی خۆراکی و بەرزی رێژەی کۆڵسترۆڵ لە خوێندا، توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندوە کە کەمی ھەندێک لە مادەکان دەبێتە ھۆی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، پێگەی medical news today ئەوەی پشت راست کردۆتەوە کە کەمی مادەی مەگنیسیۆم باشترین ئاماژەیە بۆ بۆ ئاشکرا بوونی نەخۆشیەکانی دڵ و لەگەڵ ئەوەش رێژەی مەگنیسیۆم دەکرێ لەو خواردنانەدا ئاماژە پێبکرێن ئەوانیش مۆز،سپێناغ،ئەڤۆکادۆ،قەرنابیت،کاھو،شێلم،

چەرەسات،پەنیری سپی) ھەروەھا پسپۆران بۆ پاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵ ئامۆژگاری ئەوە دەدەن کە پێویستە مرۆڤ گرنگی بەو خواردنانە بدات کە رێژەیەکی باشی مەگنیسیۆمیان تێدایە و بە پێی پێویست وەرزش بکەن و دوور کەونەوە لە خواردنە چەورییەکان و چونکە دەبنە ھۆی بەرزبوونەوەی کۆڵسترۆڵ لە خوێندا ئەمەش ھۆکارە بۆ توشبون بە جۆرەھا نەخۆشی دڵ.

بابه‌تی تر

دواجار ماگنۆس بڕیارەكەی خۆیدا وازبهینێت

خەبات: هاوكار كەڵهوری:- ماگنۆس كارلسن پاڵەوانەكەی شەترەجی جیهانی هەمووانی تووشی سۆك كرد كا…