ماڵپەڕێکی کەشوهەوای جیهانی، پێشبینی ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ هەینی 15/3/2019، ماڵپەڕی (accuweather)ی جیهانی، کە ماڵپەڕێکی تایبەت بە کەشوهەوایە، پێشبینی ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی نەورۆز ئاشکرا دەکات و بەپێی پێشبینییەکانیش یەکەم و دووەم ڕۆژی نەورۆز کە دەکاتە پێنجشەممە و هەینی هەفتەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت و لە سێیەم ڕۆژی نەورۆزیش باران دەبارێت.

ماڵپەڕەکەی کەشوهەوا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کەشوهەوای ڕۆژی 21ئ ئەم مانگە کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی نەورۆز ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمیش لە نێوان 10 بۆ 22 پلەی سەدی دەبێت و ڕۆژی دووەمیش نەورۆزیش ئاسمان هەور و خۆرەتاو دەبێت پلەی گەرمیش لە نێوان 10 بۆ 21 پلەی سەدی دەبێت، هەروەها ڕۆژی سێیەمی نەورۆزیش ئاسمان هەورو باراناوی دەبێت و پلەی گەرمیش لە نێوان 10 بۆ 19 پلەی سەدی دەبێت، ئەم ڕاپۆرتەی ماڵپەڕەکەش تەنها پێشبینییە، واتا ئەگەری گۆڕانکاری هەیە.

ساڵانە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی 20، 21، 22 و 23ی مانگی ئادار، بە بۆنەی سەری ساڵی کوردی و نەورۆزەوە ئاهەنگ دەگێڕن و دەچنە گەشت و سەیران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئومێد خۆشناو: پارێزگاری له‌ هاووڵاتیانی خۆمان ده‌كه‌ین له‌ هه‌ر شوێنێك بن

لە دیوانی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لەو خێزانە کوردە کرد، چه‌…