سەلام عەبدوڵڵا

هەوڵێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیارانی کورد لە سنووری شارۆچکەی دووبز سەر بە پارێزگای کەرکووک شکستی هێنا، ئەمە هەواڵی رۆژی دووشەممەیە گوایە تیرۆریستانی داعش ئەو هەوڵەیان داوە؟!
ئەم ناوچانەی داعش بە ئارەزووی خۆی تەڕاتێنی تێدا دەکات ئەو ناوچانەیە کە دوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017 کەوتۆتە ژێردەستی حکوومەتی عێراقی و سوپا و میلیشیا جیاجیاکانی، بۆیە هەرچی لەو ناوچانە روودەدات دەبێ بە ئاگاداری یان چاوپۆشینی ئەو هێزانە بێت کە لەو دەڤەرە خاوەن هێز و دەسەڵاتن، بەتایبەتی ئەو دەستدرێژییانەی کە دەکرێنە سەر ماڵ و موڵک و دەغڵ و دانی کورد بە رۆژی رووناک و بە بەر چاوی ئەو هێزانەوە روودەدەن، دەنا هیچ لۆژیکی تێدا نییە ئەو هەموو سوپا و میلیشیایە نەتوانن چەند چەکدارێکی بە حساب داعش لەو ناوچانە دەربکەن و تەفروتونایان بکەن.
بۆیە دەبێت گومان لەوە بکرێت کە ئەوانەی بەو کارە هەڵدەستن خودی داعش بن، ئەگەرچی لەژێر ناوی داعشیشدا ئەو کارانە ئەنجام بدەن.
داعش چ سوودێک لە سوتاندنی دەغڵ و دان و چۆڵکردنی ئەو ناوچانە دەکات؟ بۆیە ئەوەی زیاتر گومانی بۆ دەچێت هەر ئەوەیە کە عەرەبە هاوردەکان کە دوای رووخانی سەدام ئەو ناوچانەیان بەجێهێشتووە و پاش 16ی ئۆکتۆبەر زەمینەیان بۆ رەخساوە و لەلایەن پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووکەوە پشتیوانی دەکرێن کە بگەڕێنەوە ناوچەکان و دانیشتوانی رەسەنی ناوچەکەش ناچار بە بارکردن بکەن و خۆیان بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە کە شانزەی ئۆکتۆبەر ئەو دۆخەی بۆ رەخساندوون و حکوومەتیش بە سەرۆک کۆمارەوە بێدەنگی لەو بارەیەوە هەڵبژاردووە.
بۆیە ئیدی ئەو پاساوە نادروستەی کە گوایە ئەوە کاری داعشە کە کورد ناچار بە جێهێشتنی خاک و موڵک و ماڵی خۆی دەکات بەدەردی کەس ناخوات و حکوومەتیش دەبێ بە جدی بێتە سەر خەت و ئەو گرفتە بە دروستی چارەسەر بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ته‌ندروستی هه‌رێم: 239 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی نه‌خۆشی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 239 ك…