کاندیدی ژمارە ٢٥ی پارتی لە بازنەی یەکی ھەولێر دەڵێت، بە پشتیوانیی دەنگدەرانمان لە قووڵاییی قوربانییانی نەتەوەکەمانەوە بەرە و مەیدانی سەرەکیی ململانێی مافە دەستووری و یاساییەکانی گەلی کوردستان ھەنگاو دەنێم.

سیپان  شێروانی، کاندیدی ژمارە ٢٥ی پارتی لە بازنەی یەکی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “لە قووڵاییی قوربانییانی نەتەوەکەمانەوە ھاتووم و بە پشتیوانیی دەنگدەرانمان بەرە و مەیدانی سەرەکیی ململانێی مافە دەستووری و یاساییەکانی گەلی ھەرێمی کوردستان ھەنگاو دەنێم، کارنامەی پارتی و شایستەکانی خەڵکی کوردستان لە دەستپێکی کارەکانم دەبێت بۆ چوار ساڵی داھاتوو.”

سیپان شێروانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “دەنگدان بە کاندیدانی پارتی، دەنگدانە بەو ڕێبازەی ٧٥ ساڵە خەبات دەکات و قوربانی بۆ میللەت دەدات، ئێمە پشتمان بە جەماوەری خۆمان گەرمە بۆ ڕۆژی دەنگدان و خەڵکی سنووری بازنەی یەک چۆن لە ڕابردوودا پایەیەکی سەرەکیی سەرخستنی پارتی بوون، بۆ ١٠ی مانگیش ھەمان چاوەڕوانیمان لە جەماوەری پارتی هەیە.”

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…