بەرپرسانی ئەڵمانیا ڕایان گەیاندووە ئەو لافاوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا توندترین لافاو بووە کە لەو وڵاتە ڕووی دابێت و تا ئێستا 103 کەس گیانیان لە دەست داوە و هەزار و 300 کەسیش بێسەروشوێن بوون.

میدیاکانی ئەڵمانیا بە ئاماژە بە زیانە گیانی و داراییەکانی ئەو ڕووداوە سروشتییە بە (لافاوی مەرگ) ناودێریان کردووە، ئاندریاس فریدریش، گوتەبێژی دامەزراوەی کەشناسیی ئەڵمانیا بە تۆڕی میدیایی (CNN)ی ڕاگەیاندووە لە ماوەی 100 ساڵی ڕابردوودا لە ئەڵمانیا بەو ڕێژەیە باران نەباریوە”.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئەڵمانیا زۆربەی ئەوانەی بێسەوشوێن بوون، دانیشتووی هەرێمی باکوورییەکانی وەک “ڕاین – وستفالن و  ڕاینلاند – فالتس” بوون. لە ناوچەی ئەهروایلر لە هەرێمی ڕاینلاند – فالتس چارەنووسی نزیکەی هەزار و 300 کەس دیار نییە، هەرچەند بەرپرسانی ناوچەیی ئاشکرایان کردووە ئەو ژمارە زۆرە قوربانییە بەهۆی خەسار و زیانی هێلەکانی کارەبا و تەلەفۆن بووە.

بە گوتەی ڕاجبر لوانتز، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، لە لێدوانێکدا ئاشکرای کردووە ئەگەری زۆرە لە ڕۆژانی داهاتوودا ژمارەی قوربانییەکان زیاتر ببێت، چونکە ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر ئاگاداری چارەنووسی کەسێک نەبن، دەبێ لەو حاڵەتە بترسین”.

لە ماوەی 24 کاژمێری ڕابردوودا بەهۆی زۆریی بارانبارین لە دوو هەرێمی “ڕاین – وستفالن و ڕانلاند فالتس” کە زیاتر لە ١٠٠ هەتا ١٥٠ میلی مەتر باریوە، کە زیاترە لە ئاستی نێونجی ڕێژەی باران لە یەک مانگدا، بە جۆرێک کە لە ناوچەی ڕیفرشاید، ماوەی نۆ کاتژمێر بێ وەستان باران باریوە و گەیشتووەتە ٢٠٧ میلی مەتر.

لافاوەکەی ئەڵمانیا جیا لەو ژمارە زۆرە قوربانییە، هاوکات خەسار و زیانێکی زۆری دارایی بە هێڵەکانی ئاو و کارەبا و تەلەفۆن و کەرتی ڕێگەبان گەیاندووە و بە دەیان ئۆتۆمبێل و ناوچەی نیشتەجێبوونیش ژێر ئاو کەوتوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سی…