ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیاكانی عێراق دوایین ئاماری قوربانییانی دوو تەقینەوەكانی ئەمڕۆی بەغدایان بڵاو كردەوە و رایانگەیاند ژمارەی كوژراوان گەیشتە 32 كەس لەگەڵ 110 بریندار.
دوای ماوەیەکی زۆر لە كەمبوونەوەی هێرشی تیرۆریستیی گەورە بۆ سەر عێراق، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو تەقینەوەی خوێناوی بەغدایان هەژاند.
هەردوو تەقینەوەکە لە بازاڕێکی كۆنەفرۆشی لە نێوان گۆڕەپانی تەحریر و گۆڕەپانی تەیەرانی بەغدا روویان دا، تیایدا دوو خۆكوژ بەدوای یەكتریدا خۆیان تەقاندبووەوە، زۆربەی قوربانییەكانیش خەڵكی سیڤیلی هەژارن، كە بۆ كڕینی شمەك ڕوویان لە بازاڕی كۆنەفرۆشییەكە كردبوو.