نی ڕووچی 

لە ڕۆژانی ٨ بۆ ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ , شەشەهەمین کۆبوونەوەی گشتی ١٩یەمین لێژنەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی چین بەڕێوەچوو. شی جینپینگ، سکرتێری گشتی لێژنەی ناوەندی پارتی كۆمیونستی چین وتارێکی گرنگی پێشکەشکرد. کۆبوونەوەکە دەستکەوتە گرنگەکان و ئەزموونی مێژوویی پارتەکەی لە سەدەی ڕابردوودا ڕەچاوکرد و پەسەندی کرد، کە بە قوڵی کۆرسی مەزنی پارتی كۆمیونستی چین لە یەکگرتن و ڕابەری کردنی چینییەکان لە سەرکەوتنەوە بۆ سەرکەوتن لە 100 ساڵی ڕابردوودا پوخت دەکاتەوە، پرۆسەی گەشەکردنەکە لە بچووکەوە بۆ گەورە و لە لاوازیەوە بۆ بەهێزبوون بوو، هەروەها ڕاهێنانی گەورە بۆ بەهێزکردنی خۆدروستکردن و بەرزکردنەوەی شۆڕشی خودی. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ دا ٢٠مین کۆنگرەی نەتەوەیی پارتەکە ببەسترێت.

بڕیارەکان لە ٧ بەش پێکهاتوون کە بریتین لە سەرکەوتنە مەزنەکەی شۆڕشی دیمۆکراتی-نوێ، شۆڕشی سۆسیالیستی و بنیاتنان، چاكسازی و کرانەوە، مۆدێرنکردنی سۆشیالیستی، سەردەمێکی نوێ لە سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی، ئەزموونی مێژوویی تێکۆشانی پارتەکە لە سەدەی ڕابوردوو و پارتی کۆمۆنیستی چین لە سەردەمی نوێدا. بڕیاەكە دوو تایبەتمەندی هەیە: یەکێکیان کورتەیەکی گشتگیرە لە دەستکەوتە مەزنەکان و ئەزموونی مێژوویی پارتی كۆمیونستی چین لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ پوختەی “پێنج گرنگی” و “دە ئەزموون”. دووەمیان تیشک خستنە سەر سەردەمی نوێی سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی، بەكارهێنانی مەودایەكی فراوانتر بۆ پوختەکردنی ١٣ دەستکەوتە مەزنەکە لە ١٨یەمین کۆمەڵەی نەتەوەیی پارتی كۆمیونستی چین ، وە جەخت لە “دوو دڵنیاکەرەوەکە”، واتە زامنکردنی پێگەی سەرەکی هەڤاڵ شی جینپینگ بۆ هەموو پارتەکە، هەروەها زامنکردنی پێگەی ڕێبەریی شی جینپینگ و بیرۆكەكانی لەسەر سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی بۆ سەردەمێکی نوێ.

پێنج گرینگیە مێژووییەكەی تێکۆشانی پارتی كۆمیونستی چینی لە سەدەی ڕابردوودا.
لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا، پارتی کۆمیۆنیستی چینی هەمیشە ڕاست ماوەتەوە و یەکگرتوو بووە لە بەجێهێنانی ئەرکە بنیاتنەرەكانی و ئامانجەکانی دامەزراندنی و ڕابەرایەتی گەلی چینی کردووە لە تۆماركردنی بەشێکی شکۆدار لە مێژووی پێشکەوتنی مرۆڤایەتیدا و بەدیهێنانی دیمەنی درەوشاوەتر لە جاران بۆ نوێبوونەوەی مەزنی نەتەوەیی چین.
هەوڵ و کۆششەکانی پارت لە سەدەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بنچینەیی داهاتووی گەلی چینیان گۆڕی.

لەدوای هاتنی سەردەمی مۆدێرنەوە، گەلی چین لەلایەن ئیمپریالیزم و دەرەبەگایەتی و بیرۆکراتی کاپیتالیزمەوە دەچەوسێنرایەوە و نکۆڵیان لێدەکرا وەک “پیاوە نەخۆشەکەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا” ناودەبران لەلایەن زلهێزەکانی ڕۆژئاواوە. لە ماوەی ڕابردوودا، پارت پێشەنگی گەلی چینی کرد لە خەباتە مەزنەكانیدا و لە زوڵم و ستەم و ژێردەستەیی ڕزگاریان بوو و گەل بوون بە خاوەنی وڵات و کۆمەڵگا و چارەنووسی خۆیان.
هەوڵ و کۆششەکانی پارت لە سەدەی ڕابردوودا ڕێگای ڕاست و دروستی بۆ بەدیهێنانی نوێبوونەوەی نەتەوەیی چین کردووەتەوە.

چین لە دۆخی دووبەرەکی و دابەشبوونەوە گواسترایەوە بۆ ئاستێکی بەرزی یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی ، هەروەها لە لاوازی و هەژارییەوە بۆ هێز و خۆشگوزەرانی و سەرفرازی لە هەموو ڕوویەکەوە ، و لە ئازارچەشتن لە داگیرکاری و گێچەڵپێكردن بۆ سەربەخۆبوون و پشت بەخۆبەستن و باوەڕ بەخۆبوون. چین پرۆسەیەکی پیشەسازیی تەواو کرد کە وڵاتانی پێشکەوتوو چەند سەدەیەکیان پێویست بوو تا تەواوی بکەن و دوو موعجیزەی بەدیهێنا کە بریتیبوون لە گەشەی ئابووری خێرا و سەقامگیری کۆمەڵایەتیی هەمیشەیی.

هەوڵ و کۆششەکانی پارت لە سەدەی ڕابردوودا زیندوویی بەهێزی مارکسیزمی دەرخستووە.
پارتی كۆمیونستی چین بەردەوام دەبێت لە خۆگونجاندنی مارکسیزم لەگەڵ چوارچێوەی چینی و پێویستیەکانی سەردەم. لە چین، مارکسیزم وەک ڕاستییەکی زانستی بە تەواوی تاقیکراوەتەوە و سروشتە جەماوەری و کردارییەکەی هێنراوەتە کایەی تەواوەوە و سروشتە کراوەکەی و پەیوەندی هاوچەرخی بە تەواوی سەلمێندراوە.

هەوڵ و کۆششەکانی پارت لە سەدەی ڕابردوودا کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ڕێڕەوی مێژووی جیهان دروست کردووە.
پارتی كۆمیونستی چین لە كاتی هەوڵدانی بۆ دڵخۆشی گەلی چین و نوێکردنەوەی لاوانی گەلی چین، بەشداری لە پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و هاوئاهەنگی جیهانی کردووە. بە قوڵی ڕەوت و دیمەنی جیهانی گۆڕیوە. ئەم پارتە سەرکردایەتی گەل دەکات لە پێشەنگایەتی ڕێگایەکی بێهاوتای چینی بەرەو مۆدێرنکردن و هاندان بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگایەکیمرۆڤایەتی خاوەن ئایندەیەکی هاوبەشدا، كە هەڵبژاردەیەكی نوێی بۆ ئەو وڵاتانە خستە ئاراوە کە دەیانەوێت پەرەپێدان خێراتر بکەن لە کاتی پاراستنی سەربەخۆییان. بەم شێوەیەش، پارت بوو بە هێزێکی گرنگی پاڵنەر بۆ پێشکەوتنەکانی مرۆڤایەتی.

هەوڵ و کۆششەکانی پارت لە سەدەی ڕابردوودا وای کردووە کە پارتی كۆمیونستی چین پێش کات بکەوێت.
ژمارەی ئەندامانی پارت لە ٥٠ ئەندامەوە لە کاتی دامەزراندی بۆ زیاتر لە ٩٥ ملیۆن ئەندام لە ئێستادا زیادی كردووە. پارت پێشەنگی وڵاتێکی زیاتر لە ١.٤ ملیار کەس دەکات، كە لە ئێستادا گەورەترین پارتی حوکمڕانی جیهانە کە خاوەن دەسەڵاتێكی بەرچاوی جیهانیە . بە هەمان شێوە، سەرکردایەتی گەلی چین دەکات لە پێشڕەویکردن بەرەو نوێبوونەوەی نەتەوەیی بە تەوژمێکی نەبڕاوە لەسەر ڕێچکەی سۆسیالیزم و بە تایبەتمەندی چینیەوە. ئەم پارتە سەلماندویەتی کە پارتێکی مەزن و شکۆدار و دروستە.

دە ئەزموونی مێژوویی لە تێکۆشانی پارت لە سەدەی ڕابردوو
لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، پارت ڕێبەری گەلی کرد لە ڕێگەی هەوڵ و کۆششێکی گەورەوە کە بە پاڵنان بەرەوپێشبردن پێشکەوتنەکانی بەدیهێنا، پارت بەهێزتر بوو بە زاڵبوون بەسەر کۆسپەکاندا، و باشتر كردنی خودی خۆی لە ڕێگای بیركردنەوە لە ڕابردوو. لەم پڕۆسەیەدا، ئەزموونی مێژوویی بەنرخی کەڵەکە کردووە. 1- بەرز راگرتنی سەرکردایەتی پارت. بۆ بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتەی کە زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی هەیە لە جیهاندا، پێویستە سەرکردایەتی گشتی پارتی كۆمیونستی چین بەرز ڕابگیرێت، پابەند بێت بە مەرکەزییەتی دیموکراتییەوە. 2. گەل بەر لە هەموو شتێكە. هیچ ڕەچاوکردنێکی سیاسی لە گەل گرنگتر نییە. گەورەترین هێزی سیاسی بریتییە لە پەیوەندیەکی نزیک لەگەڵ گەلدا، لەکاتێکدا گەورەترین مەترسی کە ڕووبەڕووی پارتی دەسەڵات دەبێتەوە بریتییە لە دوورکەوتنەوە لە گەل. پارت نوێنەرایەتی بەرژەوەندییە بنچینەییەکانی زۆرینەی گەلی چین دەکات، هیچ بەرژەوەندییەکی تایبەت بەخۆی نییە. 3. پێشکەوتنی داهێنانی تیۆری. مارکسیزم بریتییە لە ئایدیۆلۆژیای ڕێنمایی بنەڕەتی، نەک دۆگما؛ پێویستە پارت بناغە بنەڕەتیەکانی مارکسیزم بگونجێنێت لەگەڵ ڕاستیە دیاریکراوەکانی چین و کەلتووری چین، وە پێویستە پابەند بێت بە بنەمای (کردار تاکە پێوەرە بۆ تاقیکردنەوەی ڕاستی). 4. سەربەخۆ مانەوە. پشت بەستن بەهەوڵەکانی خۆی بۆ پێشکەوتنی نەتەوە و پاراستنی ئەوەی کە کاروباری چین دەبێت لەلایەن گەلی چینەوە بڕیار بدرێت و بەڕێوەببرێت. بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی هیچ نەتەوە و وڵاتێک بە پشتبەستن بە هێزە دەرەکییەکان و کۆپیکردنی مۆدێلەکانی وڵاتانی تر یان بە کوێرانە شوێنكەوتنی ئەوانی تر بەهێز و سەرکەوتوو نەبووە. ئەوانەی کە ئەم هەوڵەیان داوە، یان ئەوتا تووشی شکستێکی حەتمی بوون یان کەم کراونەتەوە بۆ ژێردەستەی ئەوانی تر. 5. پەیڕەوکردنی ڕێگای چینی. پارت نە هەنگاوەکانی ڕابردوو بۆ توندی و دابڕانی ڕابردوو پەیڕەودەكات و نە ڕێچكەیەكی هەڵە دەگرێتەبەر بە گۆڕینی سروشتی خۆی و وازهێنان لە سیستەمەکەی، بەڵکو دەبێت بەردەوام ڕێچکەی سۆشیالیزم بە تایبەتمەندی چینییەوە بگرێتە بەر. ٦.درێژە پێدان بە دیدگایەكی جیهانی. پاڵەوانەكانی پارتی كۆمیونستی چین لەسەر گۆشەگیری کرانەوە، لە بری یاری سفری-کۆ بەدوای قازانجی دوولایەنە دەکەوێت، وە بەردەوام دەبێت لە پەرەسەندنی چین لە ڕێگەی پاراستنی ئاشتی جیهان و پێشکەوتنی چینەوە. چین هەرگیز پشت بە ئەوانی تر نابەستێت، یان کەسانی تر ناچەوسێنێتەوە، یان بەدوای هەژمووندا ناگەریت. 7. بەدیهێنانی ڕەوتێكی نوێ. داهێنانی بەردەوام لە تیۆری و پراکتیک و دامەزراوەكان و کەلتوور و بوارەکانی تردا ئەنجام بدە و ڕەوتە سەردەمیەکان پەیڕەو بکە و وەڵامی داخوازیەکانی گەل بدەوە و چاکسازی پێش بخە. 8. بەرگری کردن لە خۆمان. هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە پارت ئانجامیداوە لەلایەن ئەوانی ترەوە پێی نەباخشراوە، بەڵکو بە تێکۆشانی بەردەوام بەدەست هاتوون. گرنگ نییە دوژمن چەندە بەهێز بێت، گەشتەکە چەندە قورس بێت، یان چەند بەرەنگابوونەوەكان مەترسیداربێت، پارت هەرگیز دوودڵ نابێت لە پێشكشكردنی قوربانی پێویست. 9. بەرزکردنەوەی بەرەی یەکگرتوو. هاودەنگی بەهێزیە. هەموو ئەو هێزانەی کە دەتوانن یەکبگرن با یەکبگرن و هەموو فاکتەرە ئەرێنیەكانی بەردەستیان کۆبکەنەوە بۆ سەرخستنی تەبایی نێوان لایەنە سیاسیە جیاوازەکان و كۆمەڵە نەتەوەیەكان و ئایینەکان و توێژە کۆمەڵایەتیەکان و هاونیشتمانیانی دەرەوەی وڵات. 10- بەردەوامی لە پابەندبوون بە چاکسازی خودی. هەبوونی بوێری بۆ شۆڕشی خودی تایبەتمەندیەكە کە پارتی كۆمیونستی چین لە پارتە سیاسیەکانی تر جیا دەکاتەوە. پارت مەزنە نەک لەبەر ئەوەی هەرگیز هەڵە ناکات بەڵکو لەبەر ئەوەی هەمیشە بەرپرسیارە بەرامبەر هەڵەکانی خۆی و چالاکانە مامەڵە لەگەڵ رەخنەکان دەکات و بوێری ڕووبەڕووبونەوەی کێشەکان و چاکسازی خودی هەیە.

سیانزە دەستکەوت لە سەردەمی نوێدا
لە كاتی ١٨یەمین کۆبوونەوەی نیشتمانی پارتی كۆمیونستی چین ، سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی هەنگاوی نایە نێو سەردەمێکی نوێوە. بە سەرکردایەتی پارت و بەڕێز شی جینپینگ ،دەستکەوت و گۆڕانی مێژوویی گرنگ بەدەست هێنراون کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە 13 بواردا ڕەنگ دەدەنەوە: 1. بەرزڕاگرتنی سەرکردایەتی گشتی پارت دەسەڵاتی کۆمیتەی ناوەندی پارت و سەرکردایەتیە مەرکەزی و یەکگرتووەکەی بە پتەوی ماوەتەوە. 2- پراكتیكردنی خۆ بەڕێوەبردنی تەواو و پتەو. توانای خۆد پاککردنەوە و خۆ بەرەوپێشبردن و خۆ نوێکردنەوە و خۆ چاککردن لە پارتەكە بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە 3. بەدواداچوونی گەشەسەندنی ئابووری. ئابووری چین ئێستا لەسەر ڕێگایەکی گەشەسەندنی جۆریەتی بەرزترە کە کاراتر، یەکسانتر، بەردەوامتر و پارێزراوترە. 4 قوڵکردنەوەی چاکسازی و کرانەوە. سیستەمی سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی ئێستا پێشكەوتووتر و ڕوونترە, مۆدێرنکردنی سیستەم و توانای چین بۆ حوکمڕانی بە ئاستێکی بەرزتر گەیشتووە. 5. باشتركردنی کاری سیاسی.  دامەزراوەکان، ستانداردەکان، و ڕێوشوێنەکانی دیموکراسی سۆسیالیستی چین پەرەیان پێدراوە و ڕۆلێکی باشتریان بە هێزی سیستەمی سیاسی سۆسیالیستی چینی بەخشیووە. 6 بەرێوەبردنی حوکمڕانیەتی لەسەر بنەمای یاسا. سیستەمی یاسای سۆسیالیست بە تایبەتمەندی چینییەوە بە شێوەیەکی بەردەوام پەرەی سەندووە. 7. ڕابەری کردنی پێشکەوتنی کەلتووری. گۆڕانكاریەكی بنەڕەتی لە بواری ئایدیۆلۆجیدا ڕوویدا، كە بووە هۆی بەهێزبوونێکی بەرچاو لە متمانە کردن بە کلتوور لە نێوان هەموو چینییەکاندا. 8. بەرەو پێشبردنی کۆمەڵایەتی. ژیانی گەل لە هەموو بوارەکاندا پەرەی سەندووە و بەشداری گشتی لە حوکمڕانی کۆمەڵایەتیدا ڕوو لە زیادبوون دەکات. 9. بەرەو پێشبردنی ژینگەیی. پاراستنی ژینگە گۆڕانکاریەکی مێژوویی بەخۆوە بینیووە. 10. بەهێزکردنی بەرگری نیشتمانی و هێزە چەکدارەکان. سوپای گەل کاری بەرجەستەیی کردووە بۆ پاراستنی سەروەری نەتەوەیی و ئاسایش و بەرژەوەندییە گەشەسەندووەکان.
11. پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی. ئاسایشی نەتەوەیی لە هەموو بەرەکاندا زیادی کردووە و زاڵ بووە بەسەر چەندەها مەترسی سیاسی و ئابووری و ئایدیۆلۆجی و مەترسی سروشتی و بەرەنگاربوونەوە و دادگاییکردن. 12. پابەندبوون بە سیاسەتی یەک وڵات و دوو سیستەم و بەرزکردنەوەی یەکڕیزی نەتەوەیی. پارتی كۆمیونستی چینی بە تەواوی و بە توندی و بە وردی سیاسەتی یەک وڵات و دوو سیستەم و بنەمای نیشتیمانپەروەرانی فەرمانڕەوای هۆنگ کۆنگ و ماکاو جێبەجێ دەکات، و پاڵپشتی بنەمای یەک چین و کۆدەنگی ساڵی ١٩٩٢ دەكات و بە توندی دژایەتی دەستێوەردانی دەرەکی و چالاکیە جیاخوازەکان دەكات کە بەدوای “سەربەخۆیی تایوان” دەگەڕێن. 13. پاڵپشتی کردنی بەرەی دیپلۆماسی. چەمکی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی خاوەن ئایندەیەکی هاوبەش بووە بە ئاراستەیەکی پێشەنگی پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و سەردەم.

بڕیارەکە ئاماژەی بەوە كرد كە کە شی جینپینگ بیری لە سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی بۆ سەردەمێکی نوێ کردووە. ئەمە مارکسیزمی چینی هاوچەرخ و سەدەی ٢١ ەکەمە. باشترین کەلتوور و ڕامیاری چینی لە سەردەمی ئێمەدا بەرجەستە دەکات و پێشکەوتنێکی نوێ دەردەخات لە گونجاندنی مارکسیزم لە چوارچێوەیەکی چینیدا. لێژنەی ناوەند داوا لە تەواوی پارت و سوپا و هەموو چینییەکان دەکات کە لە نزیکەوە کۆببنەوە لە دەوری لێژنەی ناوەند و لەگەڵ هەڤاڵ شی جینپینگ، بۆ جێبەجێکردنی تەواوی بیرۆكەكانی شی جینپینگ لەسەر سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی بەرەو سەردەمێکی نوێ، وە بۆ پێكانی ئامانجی یادی سەد ساڵەی دووەم و خەونی چینی بۆ نوێکردنەوەی نەتەوەیی.

پارتی كۆمیونستی چینی پارتێکی دەسەڵاتداری مارکسیستە کە گرینگییەکی زۆر دەدات کۆکردنەوەی ئەزموونی مێژوویی و هەروەها زۆر باشە لەم ئەركەدا. لە هەموو ساتێکی مێژوویی گرنگ و خاڵی بەیەکگەشتنی مێژووییدا، پێویستە پارتی كۆمیونستی چینی چاو بە مێژوودا بخشێنێتەوە، ئەزموونەکەی کۆ بکاتەوە و دانایی و هێز لە مێژووەوە بنەخشێنێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە پێشڕەوییەکەی. لە ساڵی ١٩٤٥، لە قۆناغێکی گرنگ بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی کۆتایی لە جەنگی بەرگری دژی دەستدرێژیی ژاپۆنی، پارتی كۆمیونستی چینی بڕیارێكی یەکلاکەرەوەی دا سەبارەت بە چەند بابەتێك لە مێژووی پارتەکەماندا . لە ساڵی ١٩٨١، پارتی كۆمیونستی چینی چەند بڕیارێكی یەکلاکەرەوەی لە مێژووی پارتەکەمان لە کاتی دامەزراندنی کۆماری چینی میللیەوە پەسەند کرد. هەر یەك لەم بڕیارە یەکلاکەرەوانە ڕۆڵێکی گرنگیان لەپێشکەوتنی كەیسی پارتەكە و سەرکردایەتیکردنی گێڕا. بڕیاردان لەسەر دەستکەوتە سەرەکیەکان و ئەزموونی مێژوویی پارت لە سەدەی ڕابردوو کە ئەم دانیشتنە گشتیە لەخۆیگرتووە، سێیەم بڕیاری مێژووییە لە پارتی كۆمیونستی چینی دا. وەک دوو بڕیاری مێژوویی یەکەم، ڕەنگدانەوەی ئاستی بەرزی هۆشیاری سیاسی پارتی كۆمیونستی چینی دەردەخات لە یاسای مێژووییدا. کە گرنگییەکی گەورەی مێژوویی پراکتیکی و دووربینی هەیە لە یەکگرتن و ڕابەرایەتیکردنی گەلی چین بۆ سەرخستنی نوێی گەورەی سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی لە داهاتوودا.

کۆنسوڵی گشتی کۆماری چین لە هەولێر

بابه‌تی تر

دواجار ماگنۆس بڕیارەكەی خۆیدا وازبهینێت

خەبات: هاوكار كەڵهوری:- ماگنۆس كارلسن پاڵەوانەكەی شەترەجی جیهانی هەمووانی تووشی سۆك كرد كا…