له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: هەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندن بەمەبەست یاخود بێ زانیاری و شێواندنی لێدوانی بەرپرسانی كارەبا هەواڵ و راپۆرت سەبارەت بەتایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی بڵاودەكەنەوە كە بووەتە هۆی دڵەراوكێ و پرسیار لای هاوبەشانی كارەبا، ئێمە لەوەزارەتی كارەبا بۆ بەرچاو روونی هاوڵاتیانی خۆشەویست بەپێویستی دەزانین ئەم چەند زانیارییانەی خوارەوە بڵاوبكەینەوە كە سەرجەم ئەم هەنگاوەو پرۆسەیە لەخزمەتی هاوڵاتیانی كوردستاندایە:

1- بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كارەبا چاودێریی و سەرپەرشتی دەكرێت.

2- نرخی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كارەبا زیاد ناكرێت.

3- دەبێتە هۆی باشتر كۆنترۆڵكردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا.

4- رێگرە لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا و كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر تۆڕ و وێستگەكان و كەمبوونەوەی كاری چاكسازیی و سوتانی محاویلەكان .

5- كەمكردنەوەو نەهێشتنی سەرپێچیەكانی كارەبا بەمەش دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا زیاتر دەستەبەر دەكرێت.

6- زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لەهەردوو وەرزی هاوین و زستان دا .

7- بەڕێژەی لە 70%ی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا لەو سێكتەرە كار دەكەن بەتەواویی ئیمتیازاتەكانیان كار دەكەن و كۆمپانیاكان پابەند دەبن بەدابینكردنی موچەكانیان لەكاتی خۆیدا.

8- كەمكردنەوەی سلفەی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی كارەبای شارەكان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

په‌یامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان

د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: له ١٩٩١/٣/٥ گ…