خەبات: پەریهان عومەر:- ڕاهێنەر گوڵزار حسین تەمەن 46 ساڵە، فەرمانبەرە لەناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە توانیوەتی بە هێزو تواناکانی خۆی، هۆڵی لەشجوانی بۆ ئافرەتانی دەڤەرەکەیان بکاتەوە.

خاتوو گوڵزار لە لێدونێکدا بۆ خەبات باس لە ئەزموونی کاری خۆی دەکات و گووتی: من تاکە ئافرەتم لە دەڤەری ،ڕاپەڕین کەهۆڵی لەشجوانیم کردۆتەوە بۆئافرەتان لەساڵی ٢٠٠٩ کە ئەوکاتە ئەم جۆرە کارە نامۆ بوو لەناو کۆمەڵگای ئێمە بەتایبەت لە دەڤەری ڕاپەڕین، بەم جۆرە ئاستەنگی زۆرمان بۆپەیدابوو، بەردەوام بەرەو ڕووی حاڵی کردنی خەڵکەوە بووین، بەڵام بەهاوکاری هاوسەرەکەم مامۆستا توانیمان سەرکەوتوبین بەسەرگرفتەکاندا، بەڕاستی هاوسەرەکەم هەردەم وەکو قەڵایەکە وایە بۆ سەرکەوتنی کارەکانم.

هەروەها زیاتر گوتی هاوسەرەکەم لە لەساڵی ١٩٨٥ خولیای یاری ئاسن بووە، کاتێک‌ لە ساڵی ١٩٩٠ هاوسەرگیریمان کرد منیش هاتمە ناو دونیای وەرزشی ئاسن چونکە ئەوکاتە هاوسەرەکەم یەکێک بوولەڕاهێنەرە بەتوانا کانی کوردستان و عێراق،بەم جۆرە منیش دەستم کردبەوەرزش وئارەزوو وتوانایەکی زۆرباشم هەبوو هەم لەڕووی جەستەیی و هەم لەڕووی زانستی لەشجوانی و بەرزکردنەوەی قورسایی بۆیە لەساڵی ٢٠٠٩ بیرمان لەو کردەوە بەم کارە خزمەت بە ئافرەتانی دەڤەرەکەمان بکەین تاوەکو ئافرەتانی ئێمەش هەرلەکونجی ماڵەکانیان نەمێننەوەو بێنەناو دونیای وەرزش.

باسی لەوەش کرد کە لە ئێستادا ئافرەت چۆن رووی لە وەرزش کردن کردووە: لە دەڤەری ئێمە ئافرەتێکی یەکجار زۆر ڕوولەهۆڵەکەمان دەکەن ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک لەلای ئێمە چالاکی وەرزشی دەکەن، ئەوانیش بۆئەم مەبەستانە بۆکێش داگرتن بۆ کێش زیادکردن بۆکۆنتڕۆڵ کردنی فشاری خوێن و شەکرە بۆنەهێشتنی ئازارەکانی بڕبڕەی مل وفەقەرات و جومگەکانی چۆک وشان ،بۆپاک کردنەوەی خوێن لەچەوری و مادە نیشتوو زیان بەخشەکان بۆهێشتنەوەی ماسولکەکانی لەش بەچالاکی وبەبەهێزی وبەلاوی بۆکەم کردنەوەی چەوری زیادەی ژێرپێست وناوهەناو بۆ ئەنجام دانی چالاکی وەرزشی پیادەڕۆیی لەدەرەوەی شار بەشێوەی کۆمەڵ لەناو دەشت وشاخ.

لەبارەی بژێوی ژیانی خۆشیان گوتی: من و هاوسەرەکەی کەهەردوکمان فەرمانبەرێک لەخزمەتی مەدەنیدا شوکوربۆخوا تاڕادەیەک بژێوی ژیانمان باشە . بەڵام داهاتی هۆڵەکەشمان هاوکاری ترمان دەکات لەم زروفەی ئێستادا بۆزیاترباش بوونی بژێوی ژیان هەرچەندە ئێمە لەهۆڵەکەمان داهاتی باشمان هەیە و خەرجی زۆریشمان هەیە چونکە ئێمەخۆمان خۆمان بەڕێوە دەبەین هیچ کەسێک یانلایەنێک نیە یارمەتیمان بدات وە هاوکاری زۆرخەڵکی کەم دەرامەتیش دەکەین تاوەکو بتوانن وەرزش بکەن . چونکە ئێمە ئامانجمان خزمەت کردنی ئافرەتانی دەڤەرەکەمانە لای ئێمە ئەوەگرنگە مامۆستاگوڵزارو مامۆستا لیناو مامۆستا لۆنا چ کەسایەتییەکیان هەیەو چۆن خزمەت بە ئافرەتان دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

كامێلا هریچینكۆ: شانازی بەوەدەكەم لە 2018 ناسناوی ئەورووپا و لە 2019 ناسناوی جیهانم بەدەستهێنا

خەبات: هاوار مورتكەیی:-  (رۆژێك لەگەڵ دایكم لە قوتابخانەی میوزیك دەگەڕاینەوە، لەناكاو چەند…