خەبات: سولین سلێمان:- ھەروەک دەزانین خۆر چەندەھا سوودی ھەیە و پڕە لە (ڤیتامین D)، کە ئەوەش رۆڵێکی گەورەی ھەیە لە پاراستنی جەستەی مرۆڤ لە جۆرەھا نەخۆشی، لەگەڵ ئەوەش خۆر یارمەتیدەرە بۆ رێکخستنی کالسیۆم و فۆسفات کە ئەمانە سەرچاوەی ھێزی ددان و ماسولکەکانن، پێگەی ئێکسپرێس لە راپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە کە رۆژانە پێویستە جەستەی مرۆڤ بە پێی پێویست خۆری بەرکەوێت تا ڤیتامین D وەربگرێت.

لە ئێستادا وەرزی ھاوین کۆتایی ھاتووە، بۆیە زۆرێک ھەن بێبەش دەبن لە بەرکەوتنی خۆر بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی کەلە کیشوەری ئەوروپادان خۆریان کەم بەردەکەوێت.

پێگەی ئێکسپرێس لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە کە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تەندروست، خۆر بەر جەستە بکەوێت دەتوانرێت لە کاتژمێر 11ی بەیانی تا 3ی ئێوارە لەبەر خۆردا ھاتوچۆ بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا نابێ ئەوە لە بیر بکرێت، پێش چوونە دەرەوە دەبێت دژە خۆر بەکاربھێنرێت تا زیان بە پێست نەگات.

بابه‌تی تر

رۆناڵدۆ: هیچ شتێك ئەستەم نییە و تاكۆتایی دەجەنگین

خەبات: هاوکار کەلهوڕی:- دوای بەرامبەربوونیان لە بەرامبەر یانەی چیڵسی بە گۆڵێك بۆ هەردوولا،…