لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان چوار ‌بەڕێوەبەری نوێی چوار‌ ناحیەی سنووری قەزای کۆیە دەنگیان پێ درا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی١٠ی٢٠٢٠ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی ژمارە ٨٢ی ئاسایی  ئاسایی خۆی ساز کرد بۆ دەنگدان بە کاندیدانی چوار ناحیەی سنووری قەزای کۆیە و بەڕێوەبەرانی چوار ناحیەی “سکتان، سێگردکان، تەقتەق و ئاشتی” دەنگی متمانەیان پێ درا.

سازگار دڵشاد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەن   ڕایگەیاند: “دوای ئەوەی پارێزگاری هەولێر ناوی چوار بەڕێوەبەری نوێی ناحیەکانی بۆ ناردووین و داوای کرد کە متمانەیان پێ بدرێت، بۆیە ئەمڕۆ دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەن بەڕێوە چوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد: “دوای خستنە ڕووی سیڤیی کاندیدەکان و تێبینیی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر پلانەکانیان بۆ دوای دەستبەکار بوونیان، لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرەوە دەنگی متمانەیان پێدرا و دواتر ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی کارگێڕییان بۆ دەردەکات و پاشان وەزارەتی ناوخۆ فەرمانەکە دەخاتە واری جێەجێرکردن و وەک بەڕێوەبەری ناحیەکان دەست بەکار دەبن”.

گوتیشی: “ئەو بەڕێوەبەرانەی کە بۆ ناحییەکان دانراون، هەموویان نوێن و پۆستی  هاوشێوەیان ئاڵوگۆڕیان پێ ناکرێت.”

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…