ئەحمەد مەحمود مصطفى _ ئەفەندی
لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 لە کوردستان و دواتر لە زۆرینەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زۆرێک لە وڵاتان گەیشتنە ئامانجی سەرەکی خۆیان لە گۆڕینی سیستەمە سیاسیەکانی ئەو کاتیان. دواتر ئەم وڵاتانە خۆیان لە دۆخێکی لەناکاوی پێویست دۆزیەوە بۆ چاکسازیکردن لە سیستەمە پەروەردەییەکان و سیستەمی ئابوریش. دامەزراندنی دیموکراتیەکی سیاسی و ئازادی ئابوری پێویستی بەوەیە هاوڵاتیان زانیاری، کارامەیی و بەها دروستەکانیان هەبێت. بۆیە، کاتێک وڵاتەکان سیستەمە دیموکراتیەکان جێبەجێ دەکەن، هەروەها پێویستە حوکمڕانی باش پەروەردەیەکی کواڵیتی بەرز لەخۆ بگرێت. هەرچۆنێک بێت، ئەمە بوارێکە کە زۆرینەی وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست تیایدا شکستیان هێناوە.

سەرەڕای فراوان بوونی خێرای خوێندنی سەرەتایی لەم وڵاتانە، قوتابخانەکان بەردەوامن لە دووچار بوون بە ڕێژەی بەرزی وازهێنان، لە ساڵی 2019 هەرێمی کوردستان ڕێژەی %14-15ی وازهێنانی قوتابخانەی بەخۆوە بینیوە. هەروەها، زۆرێک لە دەرچووانی زانکۆ کارامەیی و زانیاری پێویستیان نیە کە گرنگن بۆ پێشبڕکێ کردن لە بازاڕی کاری جیھانی یان تەواوکردنی خوێندنیان لە دامەزراوە پایەدارەکان. لە زۆرینەی وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، پەیڕەوی خوێندن جەخت دەکاتە سەر پاراستن و زۆر پشت بە مامۆستا دەبەستێت، بۆیە شکست دەهێنێت لە بەشداربوون لە پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و داهێنانی قوتابیان. کەموکوڕیە بەرچاوەکانی دیکە کە لە سیستەمە پەروەردەییەکان هەن هەریەک لە نەبوونی مامۆستای لێهاتوو، ئاستی نزمی دەستکەوتی پەروەردەیی، هەڵسەنگاندنی نیشتیمانی لاوازی دەستکەوتی پەروەردەیی، و نەبوونی لێپرسراویەتی گشتی دەگرێتەوە.

بەهۆی ئەوەی خوێندن بۆ هاوڵاتیان زانیاری و تێگەیشتن لە کاروبارە مەدەنیەکان دەگرێتەوە (یاساکان، دامەزراوەکان و چەمکەکان)، هەروەها دەرفەتەکانی بەشداری کردن لە کۆمەڵگەی مەدەنی، لەگەڵ کارلێک کردن لەگەڵ ژیانی هاوڵاتیان و کۆمەڵگەش دەگرێتەوە. هاوڵاتی بەرپرس دەتوانێت وەک هاوڵاتیەک پێناسە بکرێت کە ماف و ئەرکەکانی خۆی دەزانێت، لەوە دەگات چۆن کاریگەرانە لە چاکەی گشتی بەشدار بێت، و دەتوانێت زانیاریەکەی خۆی بۆ هەڵسەنگاندنی سیاسەتەکان و کردارەکانی حکومەت بەکاربێنێت. دایک/باوکەکان یەکەمین کەسن کە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و بەها مەدەنیەکانی دیکە فێر بکەن، قوتابخانەش لە ماوەیەکی زوو ئەم ڕۆلە لە باخچەی ساوایان یان قوتابخانەی سەرەتایی وەردەگرێت.

هەروەک ئەنجامی تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکان ئەوە نیشان دەدات کە ئاستەکانی دەستکەوتی قوتابیان لەم وڵاتانەدا زۆر لاوازە. قوتابیانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لە پۆلی 4 تا 8، کە لە تاقیكردنەوەی بیرکاری نێودەوڵەتی و زانست (TIMSS) لە ساڵی 2003 بەشداریان کرد، نمرەی زۆر لە خوارەوەی ئاستی ڕێژەیی تاقیكردنەوەکەیان تۆمار کرد. سەرەڕای ئەوەش قوتابیانی پۆلی 4 کە لە تاقیكردنەوەی پرۆگرامی هەڵسەنگاندنی قوتابی نێودەوڵەتی (PISA) بەشداریان کرد بۆ بابەتەکانی بیرکاری و زانست لە ساڵی 2003 و ساڵی 2009 بەهەمان شێوە نمرەی کەمیان هێنا. هەروەها، قوتابیانی تەمەن 15 ساڵ، کە لە پرٍۆگرامی توێژینەوەی خوێندنەوە و نووسین زانینی نێودەوڵەتی (PirLS) ساڵی 2006 بەشداریان کرد، نمرەی زۆر لەخوارەوەی ئاستی ڕێژەییان هێنا.

لە جیھانی ئێمەدا، کەلێنێکی گەورە لە نێوان پلانەکانی چاکسازیی پەروەردەیی و واقیعی قوتابخانەکان هەیە، بە تایبەتی سەبارەت بە پەروەردەی مەدەنی و هاوڵاتی بوون. لە کاتی ئێستادا وڵاتان دووچاری ڕاپەڕینی فراوان دەبن، هێشتا پابەندبوونی سیاسیی کەمیان نیشانداوە بۆ شیاندنەوەی قوتابیان کە سەربەخۆ و داهێنانکار و بەرپرسیارن. بە تایبەتی بەهۆی ئەوەی ئەو هاوڵاتیانەی ئەم تایبەتمەندیانەیان هەیە زیاتر دەتوانن ڕووبەڕووی دەسەڵات، بیروڕای سیاسی، ئاینیی و تەقلیدی ببنەوە. لە گەڵ ئەوەشدا، ئەو سیستەمە پەروەردەییانە نیازیان نیە بەها کۆمەڵایەتیەکان بەرز بکەنەوە کە لە کۆمەڵگە دیموکراتیەکاندا هەن. هەروەها ڕێگەش بە ئازادی دەربڕینی بۆچوونە جیاوازەکان نادەن، بەڵکو زیاتر هەوڵی دروستكردنی گفتوگۆی دیاریکراو و سنووردارکردنی توانای هاوڵاتیان دەکەن لە بەشداربوون لە چاکسازیکردن لە حکومەتەکان.

وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بە کوردستانیشەوە پێویستە چاکسازی پەروەردەیی ئەنجام بدەن لە دوای چاکسازیکردن لە سیستەمە سیاسیەکانیان کە تا رادەیەکی زۆر لە کوردستان هەنگاوی زۆر بۆ نراوە. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بەهۆی ئەوەی ئەم وڵاتانە پێویستیان بەو هاوڵاتیانە کە لێهاتوو لە زانیاری و کارامەییەکانی سەدەی بیست و یەکەم. بۆ ئەوەی بتوانیت شێوازی بیرکردنەوەیان، ستایڵی پەیوەندیکردنیان بگۆڕیت، پەرە بە تەکنەلۆجیا بدات و کردارە مەدەنیەکانیان پەرە پێبدات. بەم شێوەیە، چەمکەکانی هاوڵاتی بوون، بەهێزکردن و بەشداری کۆمەڵگە وەک ئەولەویەتێکی پلەداری ئەم دیموکراسیانە دەردەکەوێت. سەرەڕای ئەوەش، لێهاتویی گەنجانی کورد و عەرەب بۆ هاوڵاتی بوون پێویستی بە هەنگاوی چاکسازی بنەڕەتی ترە لەوانەی تا ئێستا لە پلانەکانی چاکسازی پەروەردەیی بەدەست هاتوون. پەروەردەی ناپرۆڤێشناڵی هاوڵاتی خاڵێکی لاوازی سەرەکی سیستەمی پەروەردەیی و سیاسی ئەم وڵاتانەیە وەک ئاستەنگێک بۆ هەوڵەکانی چاکسازی پەروەردەیی لە ئاستە جیاوازەکان.

بۆ نموونە، لە ئاستی خودی قوتابی بە بوونی دەستکەوتی پەروەردەیی کەم لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست زۆر باوە. نەبوونی ئاوات لە نێوان قوتابیان دەبێتە هۆی ئەوەی زوو واز لە قوتابخانە بێنن و لە بازاڕی ڕەش کار بکەن یان لە دەرگای سیاسیەکان بدەن بۆ ئەوەی کارێکی کارامەیان پێ بدرێت. هەروەها، لە ئاستی قوتابخانە ستایڵی وانەووتنەوەی بەڕێوەبردنی تەقلیدی قوتابخانە بێسوود بووە. نەبوونی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە کە زۆر گرنگە بۆ پتەوکردنی ڕێگاکانی خود-دەربڕین و شیکردنەوەی لۆژیکی، زۆر زیانی بە گەنجانی ناو ئەو وڵاتانە گەیاندووە. لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، ئازادی سنوورداری خود-دەربڕین کە کڕۆکی کۆمەڵگە دیموکراتیەکانە، بۆتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیە گەنجەکان لاوازتر بن و خاوەنی بۆچوونی خۆیان نەبن.

هەروەها لە سەر ئاستی نیشتیمانی، کێشەکە لە نەبوونی دەرفەتەکانی کارە بۆ دەرچووان لە هەرێمدا. زۆرینەی دەرچووان لە کەرتی حکومی بەدوای کار دەگەڕێن بەهۆی بەردەست بوونی خانەنشینی بۆ کارمەندانی کەرتی حکومی. بۆیە، ڕێژەیەکی بەرزی هێزی کار پشت بە وڵات دەبەستێت بۆ گوزەرانیان بەهۆی ئەوەی کەرتی تایبەت هیچ پلانێکی خانەنشینی نیە. بۆیە پێویستە حکومەتەکان کاری زیاتر بۆ دەرچووان بدۆزنەوە و هانی کەرتی تایبەت بدەن بۆ جێبەجێکردنی پلانی خانەنشینی بۆ کەمکردنەوەی لۆدی سەر کەرتی حکومی. ئەمە کاریگەری لە سەر پەروەردە هەیە لەبەرئەوەی کاتێک قوتابیان بڕوانامەی زانکۆییان تەواو دەکەن، ئەوە ڕەچاوی دەرفەتەکانی کار و بەردەست بوونی خانەنشینی دەکەن بۆ دڵنیاکردنی ژیانیان لەو کاتەی خانەنشین دەبن. هەرێمی کوردستان هەندێک هەنگاوی گرتۆتە بەر کە ئێستا هەندێک لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە پرۆسەی دابینکردنی خانەنشینین. لە کاتی ئێستادا لە کوردستان سەندیکای پارێزەران خانەنشینی بۆ کارمەندەکانی خۆیدا دابیندەکات لە دوای خزمەتکردن بۆ ماوەی 25 ساڵ.

لە ئەنجامدا، هەرێمی کوردستان دەسپێشخەری کردووە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی وازهێنان لە ڕێگەى ڕاکێشانی سەرنجی قوتابيیان لە ڕێگەى سیمینار کە کەسانی پیشەگەر پێشکەشی دەکەن. هەروەها، لە ڕێگەی بەشداری پێکردنی پسپۆڕانی پەروەردەیی لە کێشە پەروەردەیی، حکومی و سیاسیەکانی وڵات و پەرەپێدان و بڕیارەکانیش. هەرچۆنێک بێت، ئەمە بەس نیە بۆ هەرێم وەک پلانی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازیەکی پتەو. ئەگەر دیموکراتیە نوێکان لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بیانەوێت بە سەر ئەم کێشانە زاڵ بن، پێویستە پابەندی جێبەجێکردنی چاکسازیەکی پەروەردەیی گشتگیر بن، و پێویستە جەخت بکەنە سەر پەرەپێدان و باشترکردنی سیستەمە پەروەردەییەکان. پێویستە ئەم حکومەتانە کار بکەن بۆ داڕشتنی ڕێگەی نوێ بۆ بابەتی پەروەردە کە لەگەڵ بەها دیموکراتیەکان و ستاندەرە نێودەوڵەتیەکان گونجاو بێت. سەرەڕای ئەوەش، پێویستە لە نزیکەوە کار لەگەڵ پسپۆرانی پەروەردەیی و لایەنەکانی دیکەی کۆمەڵگە بکەن لە سەر ئاستی نیشتیمانی و نێودەوڵەتی بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزاییان لە بوارەکەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پێویستە دۆستەکان بەر لە دوژمنەکان لێمان بترسن

فەرحان جەوهەر ناونیشانی سەرەوەی ئەم وتارە، یەک لە پڕەنسیپە نەگۆڕەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمر…