ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شەکرەوە، لە بەردەم قەڵای هەولێر ژمارەیەک چالاکی پشکنین وپێدانی ڕێنمایی بۆ هاوڵاتیان بەڕێوە چوو.

ئەمڕۆ شەممە 14/11/2020، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا د. بژار موسا وتەبێژی تەندروستیی هەولێر گوتی بەپێی دوایین ئامار لە سنووری پارێزگای هەولێر 41 هەزار و 733 تووشبووی نەخۆشیی شەکرە بوونیان هەیە، کە تێکەڵەی هەردوو ڕەگەز و هەموو جۆرە تەمەنێکن. بۆیە ئێمە لە ڕێگەی سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی شەکرە هەم دەرمانی پێویست هەم پشکنین و ئامێری پکشنین وەک خزمەتگوزاری پێشکەش بە نەخۆشانی شەکرە دەدەین.

باسی لەوەشکرد لەماوەی یەک ساڵدا بۆ نەخۆشانی شەکرە 90 هەزار دەرزی ئەنسۆلین و 33 هەزار ئامێری پشکنین دابین کراوە.

لەبارەی چالاکییەکانی ئەمڕۆشەوە وتەبێژی تەندروستیی هەولێر گوتی: ئەم چالاکییە گرینگیی خۆی هەیە بۆ ئەوەی زۆرترین هۆشیاری بە هاووڵاتیانی خۆمان بدەین دژی ئەم نەخۆشییە بۆ ئەوەی هەم ڕێگە لەم نەخۆشییە بگرین هەمیش ئەوانەی توشبوون مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروست نەبێ.

بابه‌تی تر

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌: داستانی پردێ خه‌ونی گڵاوی دوژمنانی كوردستانی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌

فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ یادی چوار…