زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی دوای شەڕکردن لەگەڵ هاوزیندانییەکانی دیکەدا خۆی دەکوژێت.

سۆران باجەلان بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی سلێمانی   ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو سزادراوێک لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی بە لێواری پێخەفی خەوەکەی خۆی خنکاندووە.

ڕاشیگەیاند: شەوی ڕابردوو زیندانی کراوەکە لەگەڵ زیندانییەکانی دیکە بە شەڕ هاتووە و بە چەقۆ لێیانی داوە، پاشان لەلایەن بەرپرسی زیندانییەکە جیاکراوەتەوە و ڕەوانەی ژوورێک کراوە بە تەنیا و پاشان خۆی خنکاندووە.

ئاماژەی بەوەش دا “زیندانییەکە لە ڕێگەی بردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.

بابه‌تی تر

ئەم رێگایانەی هەرێمی کوردستان کرانەوە

رێگاکانی مەرزی کێلێ و شێنێ و زەڵێ و چەند رێگایەکی دەڤەری راپەڕین کە بەهۆی بەفربارینەوە داخ…