خەبات: رۆشنا عەلی:- كێشەی وانە بێژان لەگەڵ دەسپێكی هەموو ساڵێكی خوێندن سەر هەڵدەداتەوە، وانە بێژان بۆ پركردنەوەی كەمی میلاكی قوتابخانەكان دانراون بەپێی ئەو وانانەی دەیڵێنەوە و بروانامەكانیان بڕە پارەیەك بۆ هەر وانەیەك وەردەگرن ، وەزارەتی پەروەدە وەك بەشێك لە وەزارەتی پەروەدە هەژماریان دەكات و ناوی تەواوی ئەو وانە بێژانە لە سیستەمی ئەلیكترۆنی پەروەردە دا تۆماركراون ، ئەوان لەم شێوازە وانە وتنەوەیە وەك وانە بێژ نارازین ، لەم راپۆرتەدا تەواوی داواكاری و هەوڵی وانە بیژان باس دەكەین:

*وانە بێژان بۆ گەیاندنی داواكاریەكانیان چەند نوێنەرێكیان لەشارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان هەیە، بۆ گفتو گۆكردن لەبارەی كێشەی سەرەكی و داواكاری سەرەكی وانە بێژان لە ئێستادا عەلی رەئوف نوێنەری وانە بێژان لە قەزای بەردەرەش بۆ خەبات وتی : داواكاری سەرەكی ئێمە دامەزراندنە یان گرێبەست بۆ ئەوەی ئەو دۆخەی ئێستا هەیە بە یەكجاری بنبڕ بكرێت ئێمە پێمان وایە كێشەی وانە بێژان بە لاڕێدا دەبەن تەنانەت لە لایەن هەندێك لە نوێنەرەكانیشەوە، چونكە نوێنەر كە نوێنەرایەتی چینێك دەكات نابێت تێكەڵی بكات لەگەڵ بابەتی سیاسی.

*هەر لەبارەی وەڵامی ئەم پرسیارە مامۆستا كارۆخ عەبدوڵا نوێنەری وانە بێژان لە شاری رانیە بۆ خەبات وتی: مامۆستایانی وانەبێژ دوای چەندین ساڵ خزمەتی كەرتی پەروەردە ، داواكاری سەرەكییان لە هەرێمی كوردستان بریتیە لە دامەزراندن بەشێوەیەكی هەمیشەیی یان گرێبەست ، بۆ ئەوەی هاوشێوەی هاوپیشەكانمان لەناوەندەكانی خوێندن لەئەرك و مافدا یەكسان بین.

*دەربارەی ئەوەشی ئایا ئەوان پابەندی هیچ گرێبەستێك دەكرێن كاتێك وەك وانە بێژ دەست بەكار دەبن مامۆستا عەلی رەئوف وتی : وانەبێژ بە پێی گرێبەست دانەمەزراوە پێشتر فۆرمێك هەبوو كە لە خوارەوە نوسرا بوو من رازیم بەوەی داوای دامەزراندن ناكەم داوامانكرد كە ئەو خاڵە لاببرێت و ئێستا هیچ مەرجێك و گرێبەستێك نییە.

*مامۆستا كارۆخ بۆ خەبات دەربارەی پابەند بون بە گرێبەست كە وانە بێژ پابەند بكات بەوەی بە هەموو مەرجەكان رازی بێت بۆچی رازی دەبن ببن وانە بێژ وتی: لەدەسپێكی هەموو ساڵێكی نوێ خوێندن لەسەرجەم پەروەردەكان مامۆستایانی وانەبێژ بەڵێنانەی یاسایی پڕدەكەنەوە لەبەشی یاسای پەروەردەكان ، كۆمەڵێك مەرج لەسەر مامۆستایانی وانەبێژ دەسەپێنرێن وانەبێژان بەناچاری مەرجەكان قبوڵ دەكات ، بەپێچەوانەوە ئەگەر قبوڵی نەكابێ بەش دەبێت لەماف و دامەزراندنی بەشێوەی وانەبێژی، بەڵام لەم بەڵێنامەدا نەهاتووە كە بەبێ هیچ و مافێك و شایستەیەك نیوەی تەمەنت بە وانەبێژ بەهەدەر بڕوان.

*دەربارەی ئەوەشی ئەگەر دامەزراندنتان بۆ نەكرێت بەدیلی داواكارییە سەرەكییەكەتان چییە مامۆستا عەلی رەئوف وتی ؟ ئێمە داواكاری سەرەكیمان دامەزراندنی هەمیشەییە ، بەڵام ئەگەر ئەوە نەكرێت دامەزاندنە بە گرێبەست.

*مامۆستا كارۆخ لەم بارەییەوە وتی : ساڵانێكی زۆرە وەك مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامەزراندن دەكەین كە مافێكی ڕەوای خۆمانە ، بەڵام حكومەت لەساڵانی ڕابردوو بەهۆی قەیرانی ئابوری و شەڕی داعش و ڕێك نەكەوتنی حكومەتی هەرێم و عێراق نەیدەتوانی وانەبێژان دابمەزرێنێت ، بەڵام ئێستا باردۆخی ئابوری و سیاسی و دارایی حكومەتی هەرێم زۆر باش بووە بۆیە مامۆستایانی وانەبێژ داوای مافێكی یاسایی خۆیان دەكەن ، ئەگەر حكومەت ناتوانێت وانەبێژان بەشێویەكی هەمیشەیی دابمەزرێنێت دەتوانێ بەم پارە جێگیرە كە بڕیاری لەسەر دراوە بەشێوەی گرێبەست دایانبمەزرێنێت.

*دەربارەی ئەوەشی ئایا بوونی بڕە پارەی مانگانە وانە بێژان لێی زەرەر مەند دەبن وەك ئەوەی دەنگۆ هەیەو باس لە پێدانی بڕە پارەیەكی مانگانە دەكات بە وانە بێژان ؟مامۆستا عەلی وتی : ئێمە پێدانی ئەو بڕە پارەیە رەتدەكەینەوە، بەڵام لێرەدا هەندێك زەرەر مەند دەبن هەندێك سوود مەند و بە هەر شێوەیەكیش بێت ئەو برە پارەیە رەتدەكەینەوە.
*مامۆستا كارۆخ لەبارەی ئەو برە پارەیە بۆ خەبات وتی : جێگیر كردنی پارەی جێگیر كێشە و گرفتەكانی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر ناكات ، چونكە وانەبێژان كێشەی سەرەكیان نەبوونی هیچ مافێكە لەڕووی خزمەت و گواستنەوە و دەرماڵە مۆڵەتی دایكاتیەتی و نەخۆشی و خوێندن.

*دەربارەی مافەكانی تری مامۆستایانی وانە بێژ بەبەراورد بە میلاك چییە كە نییەتی و ئێوە داوای دەكەن و پێتان وایە كێشەی بەشێكی زۆری وانە بێژانە ؟مامۆستا عەلی رەئوف نوێنەری وانە بێژان لەپەروەردەی بەردەرەش وتی :بۆ مامۆستایانی ئافرەت هیچ مۆڵەتێكی دایكایەتیان نییە هەندێ‌ حاڵەتی تایبەت وەزیری پەروەدە وەك هاوكاری هەندێك وانە بێژ كردوویەتی و زۆر لەو روەوە هاوكارە لە چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وان بێژ ، بەڵام ئێمە دەمانەوێت بە رێنمایی هەموو ماف و ئیمتیازاتێكی مامۆستای میلاك هەیەتی وانەبێژ نییەتی و بێبەشە هەر لە دەماڵە هەر لە خانە نشینی ئێمە ئەركی خۆمان جێبەجێكردووە، بەڵام مافمان نییە.

*مامۆستا كارۆخ لەبارەی مافەكانی تری وانە بێژ وتی : سەرەڕای ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ هیچ مافێكیان نییە و كرێی وانەبێژی زۆر كەمە هەروەها هەمیشە شایستە و كرێی وانەبێژی لەكاتی خۆیدا دابەش نەكراوە.
*دەربارەی ئەوەشی ئەوەی كە ئێوە ئەتانەوێت لە چ رێگایەكەوە داواكاریەكانتان بگەیەنن بە لایەنی بەرپرس ؟ مامۆستا عەلی وتی : ئێمە چەندین جار یاداشتمان داوە بە لایەنی پەیوەندیدار چ لە ئەنجومەنی وەزیران چ لە وەزارەتی دارایی و پەروەردە و پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەرلەمان زۆربەی ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەمان بینیوە لە نزیكەوە تاكە كەس كە بەنیازین بیبینین سەرۆكی حكومەتە كە داوامانكردووە بیبینین.

*لەبارەی ئەوەی بۆچی ئەتانەوێ‌ سەرۆكی حكومەت ببینن؟مامۆستا عەلی وتی: لەبەر ئەوەی حكومەتی هەرێم و كابینەی نۆ كابینەی چاكسازییە ئێمە ئاگادارین كە گەندەڵییەكی زۆر لە كرێی وانە بێژیدا دەكرێت و دەیان حاڵەتی گەندەڵی لە كرێی وانە بێژیدا كراوە.

بابه‌تی تر

ڕۆشنگەری لە مێژووی سەد ساڵەی پارتی کۆمیونستی چینی

نی ڕووچی  لە ڕۆژانی ٨ بۆ ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ , شەشەهەمین کۆبوونەوەی گشتی ١٩یەمین لێژنە…