ساسان دەروێش – هۆڵەندا
من عومەری خاوەرم و خەڵکی شاری هەڵەبجەی شەهیدم ، بڕواناکەم هیچ کات تاکوشەهیدبوونم نەخۆم و نەخانەوادەکەم کە هەموو خەڵکی هەڵەبجە دەمناسن، گەردی ناپاکی وخۆچەماندنەوەمان بۆ دوژمن، ناوچەوانی کەسمانی نەگرتووە و سەربەرزانە لەناوخەڵکی دەڤەری هەورامان ژیاوین، بە نیشتیمانپەروەری و خۆشویستن بۆ خاک و ئینتیمابوون بۆ شۆڕش و بەشەهیدبوونی خۆم و کۆرپەکەی باوەشم ، هەڵەبجە و کوردمان بەدنیا ناساند .
من ئێستا پەیکەرەکەم لەنێو باخچەیەکی یەکێ لە بارەگاکانی نێو دەوڵەتی لە شاری لاهای سیاسیی هۆڵەندایە، کە زیاتر لە 100 ولات واژووی تیاداکردووە بۆ ئەندامبوون و نەهیشتنی چەکە کۆمەڵکوژییەکانی دنیا، کە هەڕەشەن لەسەر مرۆڤایەتی ، من و خەڵکەکەم باجەکەیمان دا ، لێرەوە پەیامێکی هاوسۆزی و دۆستایەتیی دەنێرم بۆ تاوەری ئیڤلی سەربەرز وگوڵبرام و وەبیرهێنانەوەی گەلی کورد کە فەرەنسا هەمیشە دۆست و هاوکاری کوردستان بوون .
من ڕۆژانە لەم باخچەیەدا هام بەبەرچاوی هەمووانەوە کە نیشتیمانەکەم وەک ئەوان لەبەردەم تەلاری ئەم بارەگایە دا ئاڵای کوردستانم ناشەکێتەوە، کە بەدرێژایی شەقامەکەی بەردەمی ئاڵاکانی دنیا بە نەرمەبای دیموکراسی ئەو وڵاتە خۆیان دەنوێنن ، بەچاوی پڕ لەفرمێسکی وشک نەبووەم لە ئامێزی گەرمیان دام بەپۆشاکی جلوبەرگی کوردەواری ڕاکشاوم لە خەمی قووڵی گەل و خاکەکەم دەڕوانن و ودڵنەوایم دەکەن لە هاتنی شاندەکانیان تاجە گوڵینەم لەسەر دائەنێن.
کاتێک کۆدەبنەوە لەودیوی هۆڵەکان وشووشەکانەوە گوێ بیستی قسەکانیان دەبم کە ئەم بارەگایە لەناوی منی بێ دەوڵەت ونەبوونی ئاڵا لەلایان ، لە دوای لێدانی هەڵەبجە بەکیمیاویی بەچەند ساڵێک پێکهاتووە و بووە خاوەنی گەورەترین خەڵاتی دنیایی نۆبڵ و ناوهێنانم .
لە ئەنجامی کۆنفرانسەکانی فەڕەنسا و پەرۆشی دانێل میتران و هاوژینەکەی کە نازناوی دایکی کوردی پێ بەخشرا لە دڵسۆزیی بۆ کورد و کوردستان ، ئا لەوکاتەی کە من و کۆڕپەکەم و هەموو خەڵکی هەڵەبجە لەنێو شەقام و کۆڵانەکانی شار و خانووە ڕووخاوەکاندا ڕاکشابووین بەبۆنی سێو وگازی خەردەل وسیانید ، تەنها وڵات فەڕەنسا بوو بوێرانە دەنگی هەڵبڕی لەئاست قوربانییەکان وئیدانەی ئەو زوڵمە نامرۆڤانەیان کرد کە ئەویش دایکی کوردو هاوژینەکەی بوو کە هەموو دنیا بە ووڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیشەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان لەگەڵ ڕژێمی بەعس و نەوتەکەی چاوی خۆیان کوێر کردبوو دەنگیان لێوەنەهات ، بەڵام فەڕەنسای دۆستی ڕاستەقینەی کورد لەسەر بنەمای لێدانی هەڵەبجە ئەوکارەی بەئەنجام گەیاند کە ئێستا ئەم ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییە کەمن لەباخچەکەی دام، بۆتە سەکۆی زیاتری ناساندنی من و جینۆسایدی کورد ، ساڵانە کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە دەنگی بەرزیانی تیادا بەرزدەکەنەوە، بەرامبەر هەموودنیا و شەرمەزاریان دەکەن لەئاست قوربانییەکانیان خۆیان بێ هەڵوێست کردووە لەکات وساتی زوڵم لێکردنیان لە 16ی ئازاری 1988، تەنها فەڕەنسا بوو هاوسۆزی وهاوخەمی دەربڕی و فرمێسکی لە چاوم سڕی ، دوژمنی بەعس هەربەکۆتایی هاتنی شەهیدکردنی من وهاوشارەکانم دەستی لێ هەڵنەگرت.
دوای سێ ساڵ لە ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 وکۆچڕەوی بەکۆمەڵی ملیۆنی کورد بۆ چیاکان وسنوورەکان و هەڕەشەی لێزمەی باران و ڕەشەباو سەرما وهیرشی سوپا داگیرکاریەکەی بەعس و گەڕانەوەی بۆ شارەکان و کوشتنی بەکۆمەڵ و تاک لە تۆڵەی ڕاپەڕین ، هەر دایکی کورد بوو دانیال میتران بە ڕووی سوورەوە خۆی وشاندی یاوەری لە ئێرانەوە بەنێو چیاکان خۆی گەیاندە ئاوارەکان وسۆزی هاوکاری و پاڵپشتیکردنی لێکردن ، لە دەرچوونی بڕیاری 686 ی ئەنجومەنی ئاسایش و دروستکردنی ناوچەی ئارام و دژەفرێن لە دەست درێژیکردنی هیرشی ڕژێم وگەڕانەوەی خەڵک بۆ سەرماڵ وحاڵی خۆی ولە پێکهێنانی حکوومەت وهەڵبژاردنی پەرلەمان دایکی کورد ئامادەبوونی هەبوو، بەم شێوەیە دۆستایەتی فەڕەنساو کوردستان پتەوتر بوون ڕەنگدانەوەی هەبوو لەنێو سەرۆکەکانی تریان وشۆڕبوونەوەیان بۆ ناوخەڵکی کوردستان و سەردانیکردنی بەردەوامیان بۆ هەرێمی کوردستان ولەنزیکەوە ئاگابوون لە ڕەوشی سیاسی کوردستان وچاودیریکردنی بەردەوامیان بۆ مانەوەی ئەم قەوارەیەی کەهەیە لە پەرلەمان وحکوومەتی هەرێمی کوردستان ، سوپاسیان دەکەین .
هەمووشمان ئەوڕاستیە دەزانین لە شەڕی داعش و ڕۆڵی گرنگیی فەرەنساو هاوکاریکردنی کوردستان بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستان و بڕیاردانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم وسەرکەوتنی دەنگی بەڵی بۆ سەربەخۆیی وگەلەکۆمەکیی ولاتان وچاوهەڵنەهاتن بەخۆری ئازادی کوردستان و هێرشکردنە سەرکوردستان و ئابڵۆقەدانی هەرێم ، فەڕەنسابوو هەموو ئەو تەمو مژەی ڕەواندەوە بەمیوانداریکردنی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆشکی شاهانە وسۆزدان بەوەی کە کورد تەنها چیاکان دۆست وهاوڕییان نین فەرەنسیەکانیش فریادڕەس وهاوڕیی هەمیشەیین .
لە ئێستاشدا لە دوای بڕینی بودجەی هەرێم لە بەغداد و لێکەوتەی خراپی گوزەرانی خەڵک و دابەزینی نرخی نەوت وبڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا و خۆدزینەوەی بەغدادش لە دەستوور و فشارە نایاساییەکانی بۆ لەباربردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان وتەسلیم بوون بەئیرادەیەکی ڕووخاوی خۆیان لە ئابووری و سیاسی ، جارێکی تر فەرەنساو سەرۆکە گەنجەکەیان بوو هاتەوە دەنگ لەسەر ماف و ئازادی و نانی گەلی کورد بەپێی دەستوور بگەڕینەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و ئاوەدانکردنەوەیان ومانەوەی ئەو ئەزموونە جوانەی کە پڕە لە دڵسۆزیی فەرەنسیەکان .
لە کۆتایشدا دووبارە سوپاس و پیزانینی خۆمان بۆ هەڵوێست و هاوکاریکردنتان لەبەرچاودەگرین و دۆستایەتیتان دەپارێزین ، ناحەقی کەس قبوڵ ناکەین بەرامبەرتان ، دروود بۆ سەربەرزی تاوەری ئیڤڵ کە لەداگیرکردنی نازییەکان ، هێتلەر نەیتوانی سەرکەوێتە سەرەوە بەهۆی خۆڕاگریی میللەتەکەیان وشکستهێنان پییان .

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ھیندستان هەڵبژاردنی عێراق تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی ئەیلوولی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە پراشانت پ…