سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی مامۆستا محەمەد مەلا قادر رایگەیاند، مامۆستا محەمەد پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر بوو كە ڕۆڵی لە خەباتی سیاسی و كاری حزبایەتیی گەلەكەمان و بە تایبەت لە قۆناغە جۆراوجۆرەكانی خەبات و مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارە و لە كار و ئەركەكانیدا هەمیشە نموونەی دەستپاكی و ڕاستگۆیی و نیشتیمانپەروەری بوو.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی گەلەكەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادرمان بیست.
مامۆستا محەمەد پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر بوو كە ڕۆڵی لە خەباتی سیاسی و كاری حزبایەتیی گەلەكەمان و بە تایبەت لە قۆناغە جۆراوجۆرەكانی خەبات و مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارە و لە كار و ئەركەكانیدا هەمیشە نموونەی دەستپاكی و ڕاستگۆیی و نیشتیمانپەروەری بوو.
لەدەستدانی مامۆستا مەلا محەمەد خەسارەتێكی گەورەیە و بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و جەماوەری پارتی و خەڵكی كوردستان دەكەم.
لەخودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا محەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەسعوود بارزانی
15ـی 1ـی 2019

بابه‌تی تر

ئەم رێگایانەی هەرێمی کوردستان کرانەوە

رێگاکانی مەرزی کێلێ و شێنێ و زەڵێ و چەند رێگایەکی دەڤەری راپەڕین کە بەهۆی بەفربارینەوە داخ…