ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە 9ى کانونى دووەمى 2021 پەرلەمانى عێڕاق لەسەر پرۆژە یاساى بودجەى ئەمساڵ کۆبووەوە، خوێندنەوەى یەکەمى پرۆژە یاساکە کۆتایى پێهێنا.

پڕۆژەکەش ئاڕاستەی لیژنەی دارایی و لیژنە پەیوەندیدارەکان کرا بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرت لەبارەیەوە.

لە پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 قەبارەکەى 164 ترلیۆن دینارە و داهات 93 ترلیۆن دینارە و بەوەش کورتهێنان 71 ترلیۆن دینارە، لیژنەى دارایى پەرلەمانیش نیازى ئەوەى هەیە خەرجیەکان کەمبکاتەوە بۆ ئەوەى کورتهێنان کەمتر بێتەوە و جەختیان لەوەشکردوەتەوە کە چەندین بڕگە لە پرۆژە یاساکەدا دەگۆڕن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌ی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2021ی تایبه‌ت به…