ئەمڕۆ هەینی دەیڤی ئامیس پەرلەمانتاری بەریتانیا لەناو كڵێسایەكی ڕۆژهەڵاتی لەندەنی پایتەخت درایە بەر چەقۆ و بەم هۆیەوە گیانی لەدەست دا.

ئەمشەو پۆلیسی بەریتانیا دووپاتی كردەوە كە ئامیس بەهۆی كاریگەری لێدانی چەند چەقۆیەكەوە گیانی لەدەست داوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەمەبەستی كۆبوونەوەی لەگەڵ دەنگدەراندا، سەردانی كڵێسای بلفیرسی میسۆدی لە ناوچەی ئیسێكس كردبوو.

ئامیس ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا بوو لەسەر حزبی پارێزگارانی بەریتانیا بە سەركردایەتیی بۆریس جۆنسۆنی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە.

لەمبارەیەوە تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە كە ئامیس لەگەڵ دەنگدەرانی ناوچەی ئیسێكس لەناو كڵێساكە كۆبووەتەوە، لەناكاو كەسێك چووەتە ناو كڵێساكە و چەند چەقۆیەكی لە ئامیس داوە.

جێی باسە ئامیس بەر لە چەند ڕۆژێك ڕای گەیاندبوو كە لەو كڵێسایەدا لەگەڵ دەنگدەرانی كۆدەبیتەوە.

بابه‌تی تر

خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌…