فەرحان جەوهەر

ناونیشانی سەرەوەی ئەم وتارە، یەک لە پڕەنسیپە نەگۆڕەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکایە، لە مامەڵە کردن لەگەڵ دۆستەکانیان، بەدرێژایی مێژووی ئەو وڵاتە، هەروا مامەڵەی لەگەڵ دۆستەکانی کردووە، ئەگەر بۆ ماوەیەکیش بەهۆی لەبەرچاو گرتنی کۆمەڵێک هاوکێشەی وەک جەمسەرگەرایی و هاوسەنگی هێز و بەرژەوەندییە زیندووەکانی خۆی مۆڵەتی دابن، بەڵام تا سەرنەبووە، ئەمریکا دۆستایەتی هەر وڵاتێک بکات، جگەلە بەرژەوەندییە ئابووری و سیاسیەکانی، رەنگدانەوەی بەهاکانی لەو پەیوەندیەدا بە پێویست دەزانێت.

لە سەردەمی جەنگی سارددا، ئەمریکا و رۆژئاوا بەگشتی، خەمی رەنگدانەوەی بەهاکانیان لە پەیوەندیی وڵاتاندا نەبوو، ئەوەی گرنگ بوو بۆیان بەرژەوەندی ئابووری و دوورخستنەوەی وڵاتان بوو لە فەلەکی سیاسیەتی شورەوی جاران، بۆیە چاویان لە هەموو ئەو پێشێلکاریانەی وڵاتانی دیکتاتۆری پۆشی بوو، بەڵام دوای نەمانی سۆڤیەتی جاران و ترسی دووجەمسەری، چالاکانەتر بۆ نەهێشتنی ئەو پێشێلکاریانە و لە ناوبردنی رژێمە دیکتاتۆریەکانکاریان کردووە.

ئیدارەی ترامپ خەریک بوو بەشێوەیەکی یەکجاری واز لە گرنگی دان بەو بەهایانە نەک لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتاندا، بەڵکو لە ناوخۆشدا بهێنێت، بۆیە هەموو ناوەندە فکری و ئەکادیمی و میدیایی و دەستەبژێر و رۆشەنبیرەکانی، نەک هەر لە ناوخۆی ئەمریکادا، بەڵکو لە هەموو ئەوڕوپاش دژی وەستان و کۆتاییان پێهێنا و بایدن و دیموکراتەکان سەرکەوتن، ئەو گرنگیدانەی ئێستای ئیدارەی جۆبایدن بەو بەهایانە و جەخت کردنەوەی لەسەر دیموکراسی و مافی مرۆڤ، یەک لە سەرەکیترین ئەو خاڵانەیە کە بەهۆیانەوە لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.

بۆیە دەبینین لە سەرەتای کارکردنیان گرنگی زۆریان بەو بەهایانە داوە، نموونەی بەرچاو و زیندوو ئەو تەنگ پێهەڵکێشانەی ئێستای عەرەبستانی سعودییەی دۆستی دێرین و ستراتیژیانە، لەسەر کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشوقچی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤە لەو وڵاتەدا، راستە ئەو هەراسانکردنەی ئێستای سعودییە ناگاتە ئاستی پچڕانی پەیوەندی، بەڵام بووە هۆی لەکەداربوونی شکۆی وڵاتەکەیان، بەتایبەتی جێنیشینەکەی کە شای داهاتووی ئەو وڵاتەیە، هەروەها پەیامێکی تووندیش بوو بۆ ئەوڵاتە نەفتییەی کە رۆژانە دە ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆ سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان سەرکەوتووە؟

د. سامان سۆرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ١٩٩١ وە، واتە پاش دوورخستنەوەی ڕژێمی پێشوو لە هەند…