143 فیلم لە فیستیڤاڵەكەدا نمایش دەكرێن كە بەرهەمی 35 وڵاتی جیاوازی جیهانن
بەرپرسی راگەیاندی فیستیڤاڵ: لە فێستیڤاڵ كار لەسەر هۆشیاری ژینگە و تراژیدیای كۆچە دەكەین

خەبات:بەرهەم شێخ عزەدین
فۆتۆ:ناسیح عەلی خەیات

شەهێن سابیر، بەرپرسی راگەیاندنی فێستیڤاڵەكە بەخەباتی گوت:ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو لەسەر دوو مژار كاردەكەین، یەكێكیان جیهانییە كە هۆشیاری ژینگەییە، پەیامێكی جیهانیمان لە ئاست هەستكردن بەو مەترسییە گەورە هەیە كە روبەڕووی ژینگە و مرۆڤایەتی دەبێتەوە، وە تەوەری دووەم كە لە فێستیڤاڵدا كاری لەسەر دەكەین، تراژیدیای كۆچە، هەرچەند پرسێكی جیهانییە، بەڵام هاوكات لەگەڵ ئامادەسازی بۆ خولی پێنجەمی فێستیڤاڵ، دیاردەی كۆچ لەسەر ئاستی ناوخۆیی بووەتە بابەتێكی جددی و خەم ‌و كێشەیەكی گەورەیە و دەیان كێشە و مەترسی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
فیلمە بەشداربووكان
شەهێن سابیر زیاتر قسەی بۆخەبات كردوو گوتی: چالاكییەكانی فێستیڤاڵ لە 17-12-2021 دەستپێكرد و بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا 143 فیلم لە 35 وڵاتەوە بەشدارن و 116 فیلم لە كێبڕكێدان. فیلمە بەشداربووەكان، 57 فیلمی كوردی هەن، هەروەها 21 فیلمی سینەمایی هەیە و ئەو فیلمانەی بە زمانی ئینگلیزی ژێرنووسی كوردییان بۆ كراوە، فیلمە بیانییەكانی بە زمانی دیكەن، وەك فارسی و فەرەنسی، ژێرنووسی كوردی و ئینگلیزییان بۆ كراوە. فیلمی (ماڵی دالیا) لە دەرهێنانی دانا كەریم، فیلمی دەستپێكی فێستیڤاڵەكەیە و لە یەكەم رۆژی فێستیڤاڵدا لە تەلاری هونەر نمایش كرا.
هەر بۆزانیاری یەكەم رۆژی فێستیڤاڵ و دوایین رۆژی فێستیڤاڵ لە تەلاری هونەر دەبێت، رۆژانی دیكە لە سیتی سینەما دەبێت.هەروەها فیلمەكان لە چوار بەشدا نمایشدەكرێن، فیلمی سینەمایی، كە ژمارەیان 21 فیلمە و چوار لەو فیلمانە كوردین، كورتەفیلم، بەڵگەفیلم و ئەنیمەیشن، دوو لە بەڵگەفیلمەكانیش لەبارەی ژینگەن.بەهۆی ئەوە درووشمی ناوخۆیی فێستیڤاڵەكە لەبارەی ‘كۆچە’، دوو فیلم لەمبارەیەوە نمایشدەكرێن.

خەڵاتەكانی فێستیڤاڵ، 18 خەڵاتن
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دەربارەی خەڵاتەكان بەم جۆرە قسەی بۆكردین و گوتی:خەڵاتەكانی فێستیڤاڵ بریتین لە: خەڵاتی باشترین فیلمی درێژ لە ناوخۆ و دەرەوە (زێڕین)، خەڵاتی باشترین دەرهێنەر (زێڕین)، خەڵاتی داوەران بۆ فیلمی درێژ (زێڕین)، خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بۆ فیلمی درێژ (زێڕین)، خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی درێژ (زێڕین)، خەڵاتی باشترین ئەكتەری كوڕ بۆ فیلمی درێژ (زێڕین)، خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ بۆ فیلمی درێژ (زێڕین)، خەڵاتی رەخنەگران بۆ فیلمی درێژ لە ناوخۆ و دەرەوە (زێڕین)، خەڵاتی باشترین كورتەفیلمی كوردی (زێڕین)، خەڵاتی داوەران بۆ كورتەفیلمی كوردی (زێڕین)، خەڵاتی باشترین كورتەفیلمی دەرەوە (زێڕین)، خەڵاتی داوەران بۆ كورتەفیلمی دەرەوە (زێڕین)، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی كوردی (زێڕین)، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی دەرەوە (زێڕین)، خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی ناوخۆ و دەرەوە (زێڕین)، خەڵاتی بینەران (زێڕین)، خەڵاتی شكۆمەندی (زیووین) و خەڵاتی رەخنە.وەدەبێت ئەوەش بڵێم كە و زۆربەی سەرۆك و ئەندامانی لێژنەی هەڵسنەگاندنی فیلمەكان بیانین و ئەندامی كوردی تێدایە.
كاتی نمایشی فیلمەكان وچالاكییەكان
دەربارەی كاتەكانی نمایش شەهێن سابیر گوتی: فیلمەكان رۆژانە كاژێر 3:00ی دوای نیوەڕۆ تاوەكو 6:30 ی ئێوارە لە سیتی سینەما نمایشدەكرێن، دواتر لە كاژێر 8:00ی شەو نمایشەكان دەستپێدەكەنەوە و تاوەكو 1:00ی شەو بەردەوام دەبێتەوە.
كاژێر 11:00ی بەیانیی 18-12-2021 پەنێڵێك لەبارەی ‘هۆشیاریی ژینگەیی’ بەڕێوەدەوە چوو
و بەرهەمهێنەری دوو بەڵگەفیلمی بەشداربوو لە فێستیڤاڵەكە ئامادە دەبوون.

كاژێر 11:00ی بەیانی رۆژی 19-12-2021، ماستەر كڵاسێك بۆ نووری بەڵگە جەیلان بەڕێوەدەچێت و بە خۆڕاییە.
كاژێر 11:00ی بەیانی 20-12-2021 پەنێڵێك بە ناونیشانی ‘پێویستی پڕۆژە یاسای سینەما بۆ دروستكردنی دەزگای فیلم’ سازدەكرێت.
كاژێر 11:00ی رۆژی 21-12-2021، سیمینارێك بۆ د.فاروق رەفیق، نووسەر و توێژەر سازدەكرێت، تێیدا باس لە تراژیدیای كۆچ دەكات.
كاژێر 11:00ی رۆژی 22-12-20121 پەنێڵێك بەناونیشانی ‘چۆن فیلم ببینین’ بە بەشداری رەخنگەرانی سینەمای ئێران و هیندستان بەڕێوەدەچێت.
رۆژانە كاژێر 3:00 بۆ 4:30 ئیوارە، زنجیرە سمینارێك سازدكرێن، تێیدا شیكاری بۆ فیلمەكانی نێو فێستیڤاڵ دەكرێن. جێی ئاماژەیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی وەك زۆربەی فێستیڤاڵە سینەمایی و هونەرییەكان، لە 2020 بۆ 2021 دواخر

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…