خەبات: هاوار مورتكەیی‌:- دوای ئەوەی (ڕۆنالد ئاراخۆ) لە یاری بەرامبەر ڕیال بیتیس تووشی پێكان هات و یاریگای جێهیشت، رۆژی سێشەممە ئێزگەیەكی كەتەلۆنی هەواڵێكی ناخۆشی سەبارەت بە یاریزانەكە بڵاوكردوەتەوە.

بە گوێرەی ئێزگەی (كادینا سیێر) پشكنینە سەرەتاییەكانی ئاراخۆ دەریخستوە كە یاریزانەكە گوێزینگی پێی چەپی سووڕاوە، بەمەش بەلانی كەم بۆ یەك مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە بەمەش یاریزانەكە بەم شێوەیە بێت جگە لە یاری پاریس سان جێرمان لە هەردوو یاری جامی شا بەرامبەر سیڤییا بێ بەش دەبێت و لە لیگای ئیسپانیاش بەرامبەر ئالافیش و قادیش و ئیلچی و سیڤییا و ئۆساسۆنا دادەبڕێت و هەروەها بەشداری كردنی لە یاری گەڕانەوەش بەرامبەر پاریس سان جێرمان گومانی تێدا دەبێت، بەڵام بڕیاروایە پشكنینی دیكە و وردتر بۆ ئاراخۆ دەكرێت تا بەیاننامەی فەرمی لەم بارەیەوە دەربچێت.

جێی ئاماژەیە، ئاراخۆ لە سەرەتای یاری ریال بیتیس و بەرشلۆنە تووشی پێكان هات و راستەوخۆ یاریگای جێهێشت، بەمەش بەهۆی پیكانی ڕۆبیرتۆ و پیكێ گورزێكی گەورە بە یانەی بارسا دەكەوێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پێویستە دۆستەکان بەر لە دوژمنەکان لێمان بترسن

فەرحان جەوهەر ناونیشانی سەرەوەی ئەم وتارە، یەک لە پڕەنسیپە نەگۆڕەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمر…