خەبات: هاوار مورتکەیی:- روداوێك لە پاریس سانجێرمان جیهان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەكات، ئەویش پاش بڕیاری دانیشاندنی میسی بوو لە یاری لیۆن لەلایەن پۆچیتینۆ.

ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان ماوریسیۆ پۆچیتینۆ بەرگری لەبڕیارەكەی كرد بۆ جێگرتنەوەی لیۆنێل میسی لەكاتی سەركەوتنی ڕۆژی یەكشەممە بەسەر ئۆلیمپیك لیۆن لە خولی فەرەنسا.

پاش یاریەكە لە كۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەكەدا پۆچیتینۆ قسەی كرد و وتی: دانیشاندنی میسی بۆ پاراستنی ئەو بووە لە پێكان لە یارییەكانی داهاتوودا ئەو جۆرە بڕیارانە دەبێت و بێگومان سەخت و مشتومڕی لەسەر دەبێت.

من پرسیارم لە میسی كرد ئەو چۆنە، ئەو وتی من باش و ئارامم، ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهام ئەوەشی وت: “هەموومان دەزانین كە پی ئێس جی چەندین یاریزانی تایبەتی هەیە، لەگەڵ 35 یاریزاندا. “بەڵام دەبێت هەندێك بڕیار بدرێت، چ لەسەر هەڵبژاردنی لیستی یارییەكان بێت یان پێكهێنانی سەرەكی، بیر لە بەرژەوەندی تیپەكە بكاتەوە و چی بۆ هەموو یاریزانێك باشترینە”.

هەندێك جار بڕیارەكان ئەرێنین یان نەرێنین، بەڵام ئەمانە دەسەڵاتی هەر بەڕێوەبەرێكی تەكنیكین ئێمە لەسەر كورسییەكە دادەنیشین بۆ ئەوەی ئەو جۆرە بڕیارانە بدەن، ئایا ئێوە یاریزانەكان ڕازین یان نا.

بابه‌تی تر

ئەو ھۆکارانەی وات لێدەکەن رۆژانە ترێ بخۆیت

خەبات: سولین سلێمان:- ھەموومان دەزانین کە میوەی ترێ جگە لەوەی میوەیەکی خۆشە چەندەھا سوودی …