ئەمڕۆ سێشەممە مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ژمارەیەك بەڵگەنامەی بڵاو كردەوە كە تیایدا دەیسەلمێنێت ئێران بووەتە پەناگەیەكی ئارامی ڕێكخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە.

پۆمپێیۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا كە ئێران بووەتە ئەفغانستانێكی نوێ، بەڵام جیاوازییەكەی ئەوەیە ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان، چیاكانیان كردبووە مۆڵگەی خۆیان، كەچی لە ئێران بە شێوەیەكی فەرمی لە شارەكان دەمێننەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی باس كردووە كە دەسەڵاتدارانی ئێران پێشنیازییان كردووە ئەلقاعیدە بارەگای سەرەكیی خۆی لە ئێران بكاتەوە، بەڵام بەو مەرجەی پابەندی یاساكانی ناوخۆی وڵاتەكە بن.

هەروەها ئاشكرای كرد كە ئێران پاسپۆرتی بۆ تیرۆریستانی ئەلقاعیدە دروست كردووە، تاكو بە ئاسانی هاتوچۆ بكەن بە جیهاندا، هەروەها پارەی زۆریان خستووەتە بەردەم ڕێكخراوە تیرۆریستییەكە، بۆ جێبەجێكردنی هێرشەكانیان.

بە گوتەی پۆمپێیۆ، ئەم پەیوەندییەی ئێران و ئەلقاعیدە نوێ نییە، بەڵكو لەوەتەی ساڵی 2011وە دەستی پێكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینەوە

بە ناو خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی سییەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستانەو…