بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونی سەر بەقەزای شنگال دەڵێ، بە بڕیاری حکوومەتی عێراق، سەرجەم ئاڵاکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی و ھەرچی ھێزی ناشەرعییە لە شنگال، لەلایەن ھێزی پۆلیسی فیدراڵی داگیران.

نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونی سەر بەقەزای شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “بە بڕیاری حکوومەتی عێراق، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە شنگال، سەرجەم ئاڵای ھێزە ناشەرعییەکانی وەکو پەکەکە و حەشدی شەعبی وھەرچی حیزب لە شنگال ھەیە، داگیران، چونکە نزیکەی ١٠ جۆری ئاڵا لە شنگال ھەبوون”.

نایف سەیدۆ گوتیشی: “پەکەکە سەر بە حکوومەتی عێراقە ومووچە لەوان وەردەگرێت، بۆیە ناچارە پابەندی بڕیاری حکوومەتی عێراق بێت، چونکە ناتوانن پابەند نەبن” .

گوتیشی: “گەڕانەوەی ئاوارەکان سستە، ئەویش بەھۆی ئەوەی پەکەکە رێگرە و ھەرکاتێک ئەوان لە شنگال نەمان، خەڵکیش دەگەڕێتەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر حه‌شد و فه‌رمانده‌یه‌ك و ده‌ چه‌كداری حه‌شد كوژران

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌كشه‌م چه‌كداره‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێكی فره‌وانیان…