بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، شەڕەکەى شه‌وى ڕابردووى نزیك مزگه‌وتى گه‌وره‌ى سلێمانى، كه‌ له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا دوو گه‌نج كوژران، لەسەر فرۆشتنی دۆ بە دەنگی بەرز بووه‌

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا له‌بارەی ڕووداوی کوژرانی دوو گەنجەکەی شەوی ڕابردووی شاری سلێمانی ڕای گەیاند: “شەوی ڕابردوو 13/11/2020، لە نزیک مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی، شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند گەنجێک ڕووی داوە، شەڕەکە ئەوەندە گەورەش نەبووە تاوەکوو بگاتە حاڵەتی کوشتنی دوو گەنج”.

گوتیشی: “شەڕەکە لەسەر فرۆشتنی دۆ بەدەنگی بەرز دەستی پێکردووە و لە ئەنجامدا دوو کەس بەسەختی بریندار بوون، دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە، بەھۆی سەختیی برینەکانیانەوە، گیانیان لەدەست دا”.

بابه‌تی تر

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دامه‌زارندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا راده‌سپێرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە (1ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسەمبەری 2021)، ب…