خه‌بات: رۆشنا عه‌لی:-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پرۆگرامه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نیازه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پڕۆگرامه‌كانی باخچه‌كان بكات وپڕۆگرامه‌كه‌ش بۆسه‌رجه‌م باخچه‌ حكومییه‌كانی كوردستان گشتگیر بكرێت و پڕۆگرامه‌كه‌ش په‌روه‌رده‌یی و ئاكاری و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و كارامه‌ییه‌كانی بۆزیاد ده‌كرێت.

له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌رۆژنامه‌ی خه‌بات شه‌هلا ئه‌نوه‌ربه‌رێوه‌به‌ری باخچه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ خه‌بات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان ماوه‌ی دوو رۆژه‌ به‌به‌شداری به‌شیێك له‌ سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كان سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه‌ن، ئه‌و له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستان كه‌سێك یان دوو كه‌س بانگهێشتكراون تا وه‌ك لیژنه‌ی باڵا كار له‌سه‌ر دانانی پرۆگرامه‌كه‌ بكه‌ن ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ هه‌م پڕۆگرام و هه‌م به‌شه‌ واكان بكه‌ینه‌ یه‌ك سیسته‌م و پێداچوونه‌وه‌ش به‌و پرۆگرامه‌دا بكه‌ین كه‌ ئێستا هه‌یه‌ له‌ رووی هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و گۆڕینی وێنه‌كان و گشتگیركردنی چیرۆكه‌كان له‌سه‌رجه‌م باخچه‌كان كه‌ پێشتر له‌ باخچه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ باخچه‌یه‌كی تر جیاواز بوون.

هه‌روه‌ها شه‌هلا ئه‌نوه‌رله‌باره‌ی كه‌می بینای باخچه‌كان و چاره‌سه‌ری پێویست ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌ دوو ڕێگا ده‌توانن كار له‌سه‌ر زیادكردنی بینای باخچه‌ بكه‌ن ئه‌ویش له‌ ڕێگای كردنه‌وه‌ی باخچه‌ له‌ناو قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا و به‌م هه‌نگاوه‌ش زۆرێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ بوونی باخچه‌ بێبه‌ش نابن و قه‌ره‌باڵغی وقورسایی له‌سه‌ر باخچه‌كانی تریش كه‌هه‌ن كه‌مده‌بێته‌وه هه‌روه‌ها له‌ڕێگای ته‌واوكردنی ئه‌و باخچانه‌ی ته‌واو نه‌كراون.

بابه‌تی تر

ئەو ھۆکارانەی وات لێدەکەن رۆژانە ترێ بخۆیت

خەبات: سولین سلێمان:- ھەموومان دەزانین کە میوەی ترێ جگە لەوەی میوەیەکی خۆشە چەندەھا سوودی …