ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (11)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/11/30ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (11)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 30/11/2020 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایانه‌ى خواره‌وه به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (79، 80)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق:
1 – پێشنیازه‌یاسای په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
2 – پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆكردنی هه‌ردوو راپۆرتی لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى)و لیژنه‌ی (رۆشنبیر‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان)، سه‌باره‌ت به (دیارده‌ى كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات)، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (66)، له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
سێیه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ى به‌ڕێز په‌رله‌مانتار (شنۆ ئه‌شقى عبدالله)، په‌یوه‌ست به (ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له‌هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ى (49)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
-
راگەیه‌ندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، “… -
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خشتەی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆناى بڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردسنان خشته‌ی دابه‌شكردنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنای ب… -
پێویستە دۆستەکان بەر لە دوژمنەکان لێمان بترسن
فەرحان جەوهەر ناونیشانی سەرەوەی ئەم وتارە، یەک لە پڕەنسیپە نەگۆڕەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمر…
لێدوانێك بنووسه
بابه‌تی تر
راگەیه‌ندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، “…