كاندیدێكى سه‌ركه‌وتووى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر لیستى پارتی، رای ده‌گەیه‌نێت، کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەھێزترین کابینە دەبێت. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ ھەموو هه‌نگاوه‌كان بەئاڕاستەی نەمانی پاشەکەووتی مووچەی فەرمانبەرانن.

بەھمەن کاکە عەبدوڵا، کاندیدی دەرچووی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوه‌ : “ھەرچەندە جارێ کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێکنەھێنراوە، بەڵام بەھۆکاری ئەوەی کە پارتی، زۆرترین کورسییەکانی بەدەستھێناوە، ئەم کابینەیە لە ھەموو کابینەکانی رابردوو بەھێزتر دەبێت”.


باسى له‌وه‌ش كرد، ھەموو ئومێدەکان بەو ئاڕاستەیەدان، کە دۆخی دارایی و سیستمی پاشەکەووتکردنی مووچەى مووچه‌خۆران، چارەسەر بکرێت، گوتیشی: “دەبێت سەرەتا لە پەرلەمانی کوردستان، کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ ده‌ربكه‌ین، بۆ ئەوەی بارودۆخی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان باش بکەین، بێگومان ئەگەر بارودۆخی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان باش بوو ئەوکاتە ئۆتۆماتیکی دۆخی ئابووری و مووچەی فەرمانبەران باش دەبێت”.


بەھمەن کاکە عەبدوڵا، گوتیشی: “قورسە جارێکی دیکە کابینەی بنکە فراوان درووستبکرێت، ھەرچەندە قسە و باس لەبارەی ئەوە دەکرێت، کە ئه‌مەجارە بەپێی ڕێژەی کورسی مامەڵە لەگەڵ حزبەکاندا دەکرێت، بەڵام ئەو بڕیارە لای سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە”.

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…