پرۆفیسۆر د. تەیب سابڕ، پزیشکی ناوداری کورد ئێوارەی ئەمڕۆ بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند کە پڕۆفیسۆر د. تەیب سابڕ، پزیشکی پسپۆڕی ڕاوێژکار لە بواری نەشتەرگەری گشتی و مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی پزیشکی و سەرپەرشتیار و بەرپرسی پڕۆگرامەکانی پێدانی پسپۆڕی بۆڕدی عەرەبی لەشاری هەولێر، بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەست دا.

وەزیری تەندروستی راشیگەیاندووە: “خوالێخۆشبوو پزیشکێکی دڵسۆز و پێشەنگ و ناوداری نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر بوو، زۆر بە ئەمەک و مرۆڤدۆستانە بە ڕێکوپێکی خزمەتی پزیشکی و ئەنجامدانی هەزاران نەشتەرگەری و چارەسەری نەخۆش و پێگەیاندن و پێدانی پسپۆڕی بووە بە پزیشکان، یەکەمین پزیشکی کورد بوو لەسەر ئاستی عێراق شەڕەفی وەرگرتنی ناونیشانی ئەزموونکاری نێودەوڵەتی لەوڵاتی شاهانەی بەریتانیا بۆ پێدانی پسپۆڕی پزیشکی بۆ قوتابیانیپزیشکی نێودەوڵەتی لە کۆلێژی شاهانەی بەریتانی (Royal College) پێدرا”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیر…