مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی ئه‌حمه‌د دڵزاری شاعیر بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی ئه‌و شاعیره‌ دیار و تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ره‌ ده‌رده‌بڕێت.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت:

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەوری کورد ئەحمەد دڵزار

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری کورد مامۆستا ئەحمەد دڵزارم بیست، کە خزمەتێکی زۆری ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی کردووە.  پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابه‌تی تر

كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر به‌شداری له‌ پرسه‌ی سێ شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌دا كرد

ئۆلیڤیێ دیكۆتینیێس، كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری هه…