پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان گه‌یشته‌ عیراق وتارێکی پێشکەشکرد رایگه‌یاند: عیراق گرنگی و بایەخی زۆری کولتوری و ئاینی هه‌یه‌ چەندین جار نوێژمان بۆ کردووە.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی پاپای ڤاتیکان بۆ یەکەمجار گەیشتە عێراق و لە بەغدای پایتەختدا دابەزی، له‌میانه‌ی وتارێكدا له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا وتاریكی لەبەردەم بەرپرسانی باڵا پێشكەش كرد رایگه‌یاند: پێویستە بەرپرسان رووبەڕووی گەندەڵی و دەسەڵاتی ناشەرعی ببنەوە و هەموو لایەک کار بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی بکەن.

پاپا گوتیشی: له‌ رابردوودا عێراق رووبه‌ڕووی جه‌نگه‌ ده‌ره‌كییه‌كان و ناوخۆییه‌كان
بووه‌ته‌وه‌ كه ‌به‌شێكی زۆری قوربانیان به‌ هۆی شوناس و بیروباوه‌ڕی ئاینییه‌وه‌
بووه‌، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان كرا.

پاپای ڤاتیكان ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە مافە سەرەتاییەکان بۆ هاووڵاتیان دابینبکرێت و هیچ کەسێک هەست نەکات کە هاووڵاتی پلە دوو بێت.

پاپای ڤاتیکان باسی لە گرنگی یەکبوون و پشتگوێخستنی جیاوازییەکان کرد، گوتی: فرەئاینی و فرە کولتوری و فرە رەگەزی لەعێراق سەرچاوەیەکی بەبەهایە و دەبێت بیپارێزین.

پاپای ڤاتیكان رایگه‌یاند: بۆ رزگاربوون له‌ په‌تای كۆرۆنا، جیهان پێویستی به‌ كاری
هاوبه‌ش هه‌یه‌ و ده‌بێت هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ رووبه‌ڕووی ئه‌م ته‌نگژه‌ ببینه‌وه‌ و به‌ یه‌كسانی ڤاكسین به‌سه‌ر خه‌ڵكی جیهاندا دابه‌شبكرێت ئه‌گه‌ر وه‌كو یه‌ك خێزانی مرۆڤایه‌تی یه‌كتری قبوڵ نه‌كه‌ین ناتوانین به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ تێبپه‌ڕێنین.

پاپا فرانسیس، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ سه‌ردانێكی مێژووییدا بۆ عێراق، گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیر…