پاپا فرانسیس، له درێژه‌ی ‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (5ی ئادار/ مارسی 2021) سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی “سه‌یده‌ نه‌جار”ی له‌ ساری به‌غدا كرد و په‌یامێكی بۆ پێكه‌وژیان له‌و وڵاته‌ پێشكه‌ش كرد.

پاپای ڤاتیكان له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كه‌نیسه‌ی “سه‌یده‌ نه‌جار” رایگه‌یاند،‌ هاوشان له‌گه‌ڵ خوشك و براكانم، جارێكی دیكه‌ پابه‌ندبوونی خۆمان بۆ پشتیوانیكردنی كریستیانه‌كان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خۆشه‌ویستی خۆمان بۆ مه‌سیح دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و هه‌موومان نه‌وه‌ی ئاده‌م و حه‌واین، خوشك و براین، به‌بێ جیاوازی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی، ناكۆكییه‌كانمان وه‌لاوه‌بنێین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیر…