لە بەرەیانی ئەمڕۆوە بە هەزاران کەس چوونەتە بەردەم ئەیاسۆفیای ئیستەنبوڵ بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵی هەینی.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە کە بە هەزاران نوێژخوێن لە نێو ئیستەنبوڵ و شارەکانی دیکەی تورکیاوە چوونەتە بەردەم ئەیاسۆفیای تورکیا ئەمەش بە مەبەستی بەشداریکردن لە نوێژی بە کۆمەڵی هەینی کە وا بڕیارە ئەمڕۆ پاش ٨٦ ساڵ بۆ یەکەمجار لە ئەیاسۆفیادا ئەنجام بدرێ.
ئاماژەیان بە ئەوەش داوە کە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی گیراوەتە بەر و بەشێک لە نوێژخوێنان لە دوێنێ شەوەوە لە بەردەم ئەیاسۆفیادا چاوەڕێن بۆ ئەوەی بەشداریی لەو مەراسیمە ئایینیە بکەن.