پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كاتی سه‌ردانی پۆلیسه‌ برینداره‌كانی هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ی شه‌قڵاوه‌ و هه‌ریر ڕایگه‌یاند، پەلاماردانی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لای ئێمە پەلاماردانە بۆ سەر حکوومەت و ئه‌نجامده‌رانیش به‌ تووندترین شێوه‌ سزا وه‌رده‌گرن.

ئەمڕۆ هەینی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە نەخۆشخانەی ئيمێرجنسیی شاری هەولێر سەردانی پۆلیسە بریدارەکانی هەردوو ڕووداوه‌كه‌ی شەقڵاوە و هەریری کرد.

پارێزگار لە سەردانەکەیدا لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی بریندارەکانی پرسی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆخواستن و ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنیان نیشان دا.

پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها بەڕێوەبەر و پزیشکانی نەخۆشخانەی ئێمه‌رجنسی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ چارەسەریان ئەنجام بدەن.

ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند: هەرکەسێک پەلاماری هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بدات لە کاتی ئەرکی فەرمی، لای ئێمە پەلاماردانە بۆ سەر حکوومەت و دامودەزگاکانی، ئەو کەسانەشی ئەوکارەیان ئەنجامداوە بە توندترین شێوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.

جیێ باسه‌ ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ به‌نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئێمه‌رجنسی سه‌ردانی هه‌ردوو پۆلیسه‌ برینداره‌كه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی شه‌قڵاوه‌ی كردبوو و جه‌ختی كردبووه‌ كه‌ تۆمه‌تباران سه‌ر به‌ هه‌ر هۆز و لایه‌نێك بن ناتوانن له‌ده‌ست یاسا ڕابكه‌ن و توندترین سزاش به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێ.

وه‌زیری ناوخۆ داواشی له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ كردبوو‌‌ به ‌ناوی ڕیش سپی و پیاوماقووڵ و ناسراوییه‌وه‌ خۆیان نه‌كه‌نه‌ په‌ناگه‌ بۆ داڵده‌دانی كه‌سانی سه‌رپێچیكار و لاده‌ری یاسا و تۆمه‌تبار، چونكه‌ له‌ ئه‌نجامدا خۆشیان به‌رپرسیار ده‌بن.

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…